بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئایرس یاسەمین باریۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئایریس یاسەمین لە ساڵی ٢٠١٤.

ئایرس یاسەمین باریۆس دادوەری گواتیمالاییە، کە چەند کەیسێکی زۆر ھەستیاری بەڕێوەبردووە وەک سەرۆکی دادگا.[١] یەکێکە لەو دادوەرانەی کە دانیشتنی دیکتاتۆری گواتیمالایی ئیفراین ریۆس مۆنتی بەڕێوەبردووە،[١] کە لەکاتی دادگاییەکە لە ساڵی ٢٠١٣، ناوبراو تۆمەتی کۆمەڵکووژی خەڵکی "Ixil Mayans" بەسەردا ساغبوویەوە.[٢] ئەمەش یەکەمجاربوو، دادگەیەک بتوانێت تۆمەتی کۆمەڵکووژی لەلایەن دەسەڵاتدارێک لەبەرامبەر خەڵکی وڵاتەکەی خۆی بسەلمێنێت.[١] لە نیسانی ٢٠١٤، دەسەڵاتی دادوەری وڵات، کاری پارێزەری لە ئایریس قەدەغەکرد بەھۆی بڕیارەکانی لەکاتی دادگاییکردنی ئیفراین.[٣]

لە ئازاری ٢٠١٤، ئایریس لەبەرامبەر کارەکانی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 «Bios of 2014 Award Winners». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Mariano Castillo, CNN (١٠ی ئایاری ٢٠١٣). «Guatemala's Ríos Montt guilty of genocide». CNN. {{cite web}}: |نووسەر= has generic name (یارمەتی)
  3. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. «US Honors International Women of Courage». VOA. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «FITE Celebrates 2014 Women of Courage, Honored by First Lady». JoinFITE – by Dermalogica. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.