ئامێری ھۆشداری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھۆشداری ئاگر لە باخچەی ماگنۆسن

ئامێری ھۆشداری یان ھۆشیارکردنەوە بریتییە لە سیستمێک کە لە شێوەی ئامێرێک سازکراوە بەشێوەی دەنگ یاخود ڕەنگ ئاماژە دەنێرێت و بڵاوی دەکاتەوە لەبارەی ڕوودانی ڕووداوێک یان کێشەیەک کە بەکۆی گشتی ئامێرەکە دەگوترێت زەنگتاس.

ئامێری ھۆشداری ئەمانە دەگرێتەوە:

  • ئامێری ھۆشیاری دژ بەدزی، دروستکراوە بۆ ڕێگریکردن لەکاری دزی، زۆرجاران وەھا دروستدەکرێت کە خودی دزەکە ھەستی پێنەکات وبەشێوەی بێ دەنگ ئاماژە دەدات وەک ئەوەی ھەندێک لە پۆلیسەکان بەکاری دێنن بۆ ھەندێک شوێن و ھەندێک کەس ئەمەش بۆ ئاسانکاری دەستگیرکردنیان.
  • ھۆشیاری زەنگوڵدار، جۆرە دەنگێکی تایبەت دەردەکات بۆ ئاگادارکردنەوە لەکاتی گەیشتنی کەسێک یان بیرەوەری یان ھەربۆنەیەکی تایبەت
  • زەنگتاسی زەنگوڵەیی (DCS) بەزۆری ئەم جۆرە دادەنرێت لە وێستگەکانی کارلێکەری ناوەکی و تاقیگە کیمیاییەکان و پاڵاوگە سوتەمەنیەکان کە دەوروپشتی خۆی ئاگاداردەکاتەوە لەبارەی ھەبوونی پریشکەی کارەبایی یان ئاگر یان ھەڵەیەک لە ڕێڕەوی کارکردنە خۆکاریەکان.
  • زەنگدان (O&M)لەسیستەمە ئەلیکترۆنی و چاودێریکردنی ئامێر و چاکردنەوەکان بەکاردێت، کە ئاماژە بەوە دەکات کارەکە بەشێکی یان ناوچەیەکی لەسەر ڕێچکەی دروستی خۆی لایداوە.
  • زەنگتاس، دەنگێکە دەردەچێت لەکاتی ڕوودانی ڕووداوێکی مەترسیدار کەمەبەست لێی پاراستنی گشتیە کە ئەمانە دەگرێتەوە:
    • زەنگتاسی بەرگری شارستانی و زەنگتاسی ھاتنی فڕۆکەی جەنگی لەکاتی جەنگدا
    • زەنگتاسی ئاگرکوژێنەوە
      • ئامێری ھۆشیاری ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە
      • «زەنگتاسی پچڕ پچڕ»، بەپێی بڕ و چەندیەتی مەترسی ئاگرەکە ئاماژە بۆ وێستگەکانی ئاگرکوژێنەوە دەنێرێت.
      • زەنگتاسی دژەجگەرە
    • ھۆشداری کەسێتی
    • ھۆشیاری کامێرە یان ڤیدیۆ کە لەڕێگای کامێرای چاودێریەوە دەستی بەسەردادەگیرێت لەبڕ و چۆنیەتی ئاماژەکان.
    • tocsins - ھۆشداریەکە ھەست بە بوونی کانزا و مین دەکات

زەنگتاسێک ھەیە لەبارەی بوونی جولە و بزاوتنێک لە شوێنێکی تاریک و ناڕوون کە ناکرێت بەکامێرا چاودێری بکرێت بەتایبەت لەسەردەمی پێش دروستبوونی کامێرای پێشکەوتوو.

بنچینەی وشەکە[دەستکاری]

وشەی «ئەلەرم» وشەیەکی کۆنی فەڕەنسیە A 'larme بەواتای (بەئاراستەی تفەنگ) کە داوالەسەربازەکان دەکرا چەکەکانیان لەدەست بگرن و بکەونە باری ئامادەباشی بەرامبەر دوژمن، بەڵام لە کوردستان لەکاتی جەنگی عێراق و ئێران زۆر بەکاردەھات جگە لەترومبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە کە جۆرە زەنگێکیان لێدەدا یان جۆرەدەنگێکیان بڵاودەکردەوە گوێی دانیشتوانی دەتاساند بۆیە پێیان دەگوت زەنگتاس

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]