ئامێریگۆ ڤێسپوچی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئامێریگۆ وێسپوچی گەڕۆک و دۆزەرەوەیەکی ئیتالیا بووە، لە ٩ مارسی ساڵی ١٤٥٤ لە فلۆرەنسا لەدایک بووە، گەشتێکی زۆری بەناو جیھاندا کردووە، یەکەم کەس بووە کە بیری لەوە کردۆتەوە کە کەنارەکانی باشووری ئەمریکا کیشوەرێکی نوێیە بەپێچەوانەی ھەمووانەوە بە کریستۆفەر کۆلۆمبۆسیشەوە کە پێیان وابووە کەنارەکانی باشووری ئەمریکا بەشێکە لەئاسیا. ئەمریکۆ فسبۆتشی لەدوای گەشتەکانی کۆلۆمبۆسەوە دەستی کردووە بە ھەڵمەتێکی دۆزینەوە و بەھەموو دنیادا گەڕاوە، بەگوێرەی ئەو نامانەی نوسیوێتی چوار گەشتی لە ئەمریکا کردووە، تەنھا سێ گەشتی بەرچاوە و گەشتەکەی چوارەمی ھیچ بڵگەیەکی لەسەر نیە بەڵام ئەو خۆی باسی لەگەشتی چوارەمی کردووە کە لە ساڵی ١٤٩٧ ئەنجامی داوە. ئەمریکۆ فسبۆتشی لەساڵی ١٤٩٩ بۆ ساڵی ١٥٠٠ ھەڵمەتێکی گەشتکردنی دەستپێکردووە و گەیشتۆتە ڕێگای سەرەکی باشووری ئەمریکا و سەرچاوەی دەریای ئەمازۆن و ڕایگییاندووە کە ئەو یەکەم کەس بووە ئەم شوێنەی دۆزیوەتەوە، لەساڵی ١٥٠١ بۆ ساڵی ١٥٠٢ گەشتێکی کردووە گەیشتۆتە کەنداوی گەورە کەناوی ڕیو دی جانیرۆیی لێناوە و دواتر ڕۆشتووە بۆ باتاقۆنیا، لەساڵی ١٥٠٧ کەنداوی مەکسیکی دۆزیوەتەوە و جوگرافی زانێکی ئەڵمانی بەناوی فالدسیمۆلەر پێشبینی کردووە کەنداوی مەکسیک بخرێتە سەر کیشوەری ئەمریکا و بەشێوەیەکی گشتیش بیرۆکەکەی قوبوڵکراوە. سەبارەت بەگەشتی چوارەمی ئەمریکۆ فسبۆتشی کە لەساڵی ١٥٠٣ بۆ ساڵی ١٥٠٤ دەستی پێکردووە ھیچ شتێک دەربارەی نەزانراوە و بەڵکو بەدووری دەزانن ئەم گەشتەی چوارەمی کردبێت. گەڕۆکو دۆزەرەوەی ئیتاڵی ئەمریکۆ فسبۆتشی لە ٢٢ فبرایەری ساڵی ١٥١٢ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی