ئال جرۆ
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ئەلۆن لوبیز ئال جرۆ | |
|---|---|
| زانیارییەکان | |
| لەدایکبووی | ۱۲ی ئازاری ۱۹٤۰ میلواکی, |
| مردووی | ١٢ی شوباتی ٢٠١٧ (٧٦ ساڵ ژیاوە) لۆس ئانجلەس,کالیفۆرنیا, |
| چەشنەکان | |
| پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٦٨-۲۰۱۷ |
ئەلۆن لوبیز ئال جرۆ (١٢ی ئازاری ١٩٤٠- ۱۲ی شوباتی ۲۰۱۷). گۆرانیبێژێکی جازی ئەمریکیە و بۆ ٧ جار خەڵاتی جرامی جیھانی وەرگرتووە و یەکەم گۆرانیبێژە لەمێژوودا لە سێ بواری جیاوازی ھونەری گۆرانیبێژیدا لە جاز و بۆب و ریزم ئاند بلووزدا خەڵات وەربگرێت، لە ساڵی ١٩٤٠ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی دەرونی بەدەستھێناوە، بڕوانامەی ماجستێریشی لە زانکۆی ئایۆا وەرگرتووە. لەساڵی ١٩٦٧ ئال جرۆ و خۆلیۆ ماتینیزی قانون ژەن سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە ھەر بۆیە لە ساڵی ١٩٦٨ بڕیاریدا ژیانی خۆی تەرخان بکات بۆ گۆرانی ووتن، نەک بەتەنھا گۆرانی وتن بەڵکو ھەر لەسەرەتاوە قەسیدەشی بۆ گۆرانیەکانی داناوە، لەساڵی ١٩٧٥ ئەلبومێکی گۆرانی ووتنی بڵاوکردۆتەوە و ناوبانگی دەرکردووە و خەڵاتی جرامی ئەڵمانی وەرگرتووە. ئال جرۆ بەوە ناسراوە کە خاوەنی دەنگێکی پرَ و بەھێزە و بەجۆرێکی زۆر سەیر گۆرانی دەڵێت و ھەندێک ەھێنێت کە ھیچ واتایەکی نیە بەڵام لەسەر ڕمتی مۆسیقایە و پێکەناویی و سەرنج ڕاکێشن، ھەروەھا توانی ئەوەی ھەیە لاسایی ئالەتی قانون بکاتەوە، لەزۆربەی چالاکیە خێرخوازی و ئاھەنگە مرۆڤایەتیە جیھانیەکاندا بەگۆرانی ووتن بەشداری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ عاشقان و خۆشەویستانی بەوە نیگەران بوون کە ئال جرۆ کێشەی تەندروستی لەھەناسەدان و لێدانی دڵیا ھەیە و لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا چارەسەری بۆ دەکەن، بەڵام ئەم نیگەرانیە بەردەوام نەبووە چونکە بەسەلامەتی لە نەخۆشخانە دەرچووە و دەستی کردۆتەوە بە گەشتەکانی بەھەموو جیاندا و گۆرانی ووتووە.
ئال جرۆ زیاتر لە ١٥ ئەلبومی بڵاوکردۆتەوە و گۆرانی دەربارەی خۆشەویستی و خەون و سۆز و ئەمڕۆ و بەیانی و ئاسمان و زەویی و جوانی سوروشت و تیشکی مانگ و جوانی گوڵ ووتووە و ژمارەیەکی زۆر قەسیدەی بۆ گۆرانیەکان داڕشتووە ھەندێکی خۆی کردونی بەگۆرانی و زۆربەی زۆریشی لەلایەن گۆرانی بێژە ناودارەکانی جاز و بۆب وتراونەتەوە و ٧ جار خەڵاتی جرامی جیھانی وەرگرتووە و ١٧ جاری دیکەش خەڵاتکراوە بەرامبەر بەتواناکانی لە گۆرانی ووتن و ئەلبوم بڵاوکردنەوە.