ئاقچە (دراو)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی ئاقچەی سوڵتان موڕادی دووەم ١٤٣١ز

ئاقجە دراوێکی زیوینی سەردەمی حوکمڕانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەە و لە ھەموو خاکە ژێردەستی عوسمانییەکاندا باو بووە. ڕەگی وشەی ئاقچە لێکدراوی ئاق (سپی) و پاشگری چە. دەگوترێ لە زمانی مەنگۆلییەوە ھاتووە کە بە واتای زێڕ یان تەلی سپی.

یەکەم ئاقچەی عوسمانی لە ساڵی ٧٢٩ی کۆچی (١٣٢٩ ی زایینی) لە شاری بورسا لێدراوە. شێوە سەرەتایییەکانی بێ نەقشن ھاوشێوەی درھەمی سەلجوقی. ئەو کات ئاقچە سێ پارە بوو. ، لە ساڵی (١٦٨٨ز)، لەگەڵ چاکسازییە دراوییەکانی سوڵتان سلێمانی دووەم دراوی ئاقچە قەدەغە کرا و لە جیاتی ئەو قڕوش باو کرا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "کل الصفحات - یونیونبیدیا، الشبکة الدلالیة". ar.unionpedia.org (بە عەرەبی). Retrieved 2023-04-26.