بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاشی با

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاشی با
لقیmill، production structure، geographic location، converter، architectural structure
بەکارھێنانوزە
سەرچاوەی وزەوزەی با
بەکارهێنەرmiller
Belarus Globe URLhttps://globustut.by/type_tn_windmlyns.htm
میلەی با لە ھۆڵەندا

ئاشی با یان ئاشی ھەوایی پێکھاتەیەکە کەوا بەھۆی ھێزی باوە باڵەکانی دەسوڕێن، وزەی با دەگۆرێت بۆ وزەی لۆژیکی، بە تایبەتی بەکاردێت بۆ دانەوێلەکان. بەڵام واژەکەی فراوانتر کرا بۆ پەمپی ھەوایی، وزە بەرھەمھێنەر، و جۆری تریش.[١]

پێشینەکان

[دەستکاری]
دووبارە دروستکردنەوەیەکی سەدەی ١٩ی ئۆرگنە بایییەکەی ھیرۆن

ئامێرە بایییەکان پێشتر بەکار ھێنراون. ئیمپراتۆری بابلی حامورابی وزەی ئاشی بایی بۆ پڕۆژەی ئاودێرییەکەی لە مێزۆپۆتامیا لە سەدەی ١٧ی پێش زایین بەکار ھێنابوو.[٢]

دواتر، ھیرۆی ئەلێکساندریا لە سەدەی یەکەمی میسری ڕۆمانی ئەوەی پەسن (وەسف) کرد کە وادیارە چەرخێکی بایی بێت بۆ کارپێکردنی ئامێرێک.[٣][٤] پەسنکردنی ئەو بۆ ئۆرگنێکی بایی ئاشێکی باییی کرداری نییە، بەڵکوو یان یارییەکی باییی سەرەتایی بووە یان چەمکێکی نەخشەسازی بووە بۆ ئامێرێکی بایی کە لەوانەیە ئامێرێکی کارا بووبێت یان نا، چونکە لێڵییەک لە دەقەکەدا ھەیە و کێشەش لە نەخشەسازییەکەیدا ھەیە.[٥] نموونەیەکی تری سەرەتایی چەرخی بایی چەرخی نزا بوو، کە باوەڕ وایە بۆ یەکەم جار لە تبت و چین بەکار ھێنرابێت، ھەرچەندە نادڵنیایی لەسەر ڕێکەوتی یەکەم دەرکەوتنی ھەیە، کە دەکرا یان نزیکەی ٤٠٠، یان سەدەی ٧،[٦] یان دوای سەدەی ٩ بێت.[٥]

یەکێک لە کۆنترین نەخشەسازییە تۆمارکراوەکانی ئاشی بایی کە دۆزرابێتەوە، لە نزیکەی ٧٠٠–٩٠٠ی زایینی لە فارس داھێنراوە.[٧][٨] ئەم نەخشەسازییە پانێمۆن بوو، کە باکێشی دارینی سووکی ستوونی ھەبوو و بە داربەستی ئاسۆیی بە شەفتێکی ستوونیی ناوەندییەوە بەسترابوونەوە. سەرەتا بۆ پاڵدانی ئاو دروست کرابوو و دواتر دەستکاری کرا بۆ ئەوەی دانەوێڵەش بھاڕێت.[٩][١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Windmill». Merriam-webster.com. ٣١ی ئابی ٢٠١٢. لە ١٥ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە. "a mill or machine operated by the wind usually acting on oblique vanes or sails that radiate from a horizontal shaft, especially: (a) wind-driven water pump or electric generator, (b) the wind-driven wheel of a windmill".
  2. Golding، Edward (١٩٧٦). The generation of electricity by wind power. E. & F. N. Spon. لاپەڕە ٧. ژپنک ٠-٤٧٠-١٤٩٨٦-٨.
  3. Dietrich Lohrmann, "Von der östlichen zur westlichen Windmühle", Archiv für Kulturgeschichte, Vol. 77, Issue 1 (1995), pp. 1–30 (10f.)
  4. A. G. Drachmann, "Hero's Windmill", Centaurus, 7 (1961), pp. 145–151
  5. 1 2 Shepherd، Dennis G. (کانوونی یەکەمی ١٩٩٠). «Historical development of the windmill». NASA Contractor Report (4337). Cornell University. CiteSeerX ١٠.١.١.٦٥٦.٣١٩٩. doi:١٠.٢١٧٢/٦٣٤٢٧٦٧. hdl:٢٠٦٠/١٩٩١٠٠١٢٣١٢. OSTI ٦٣٤٢٧٦٧. {{cite journal}}: نرخی |citeseerx= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |osti= بپشکنە (یارمەتی)
  6. Lucas، Adam (٢٠٠٦). Wind, Water, Work: Ancient and Medieval Milling Technology. Brill Publishers. لاپەڕە ١٠٥. ژپنک ٩٠-٠٤-١٤٦٤٩-٠.
  7. Eldridge، Frank (١٩٨٠). Wind Machines (چاپی 2nd). New York: Litton Educational Publishing, Inc. لاپەڕە ١٥. ژپنک ٠-٤٤٢-٢٦١٣٤-٩.
  8. Shepherd، William (٢٠١١). Electricity Generation Using Wind Power (چاپی 1). Singapore: World Scientific Publishing Co. Pte. Ltd. لاپەڕە ٤. ژپنک ٩٧٨-٩٨١-٤٣٠٤-١٣-٩.
  9. «Part 1 Early History Through 1875». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unfit URL (بەستەر)
  10. «A Panemone (Drag-Type Windmill)». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٨ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]