ئاسۆسافت
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ئاسۆسافت گرووپێکی توێژینەوە و پەرەدانە کە لە بواری پەرداوتنی کۆمپیووتەریی زمانی کوردی چالاکی دەکات. سەرەڕای ئەوەی کە زمانی کوردی زمانی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن ئاخێوەر لە وڵاتانی ئێران، ئێراق، تورکیە، سوریە، ئەرمەنستان، و ئازەربایەجانە؛ یەکێک لەو زمانانەیە کە سەرچاوەی کەمی لە بواری زمانناسی و بە تایبەت زمانناسیی کۆمپیووتەریدا ھەیە. ئەم گرووپە ھەوڵ دەدات سەرچاوە و ئامێر بۆ پەرداوتنی کۆمپیووتەریی زمانی کوردی دابین بکات. ئامانجی سەرەکیی گرووپ، پەرەپێدانی تەکنەلۆژییەکانی زمان بۆ زمانی کوردی دەبێت..[١]
چالاکییەکان
[دەستکاری]چالاکییەکانی گرووپەکە جۆربەجۆرن کە بەشێکیان لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینرێن:
دەیتا و سەرچاوەکانی زمان
[دەستکاری]- کۆرپسی دەق
- کۆرپسی ئاخاوتن
- ڕێزمانی ژمێریارییانە
- وشەکان و وشەنامە
- کۆرپسی ھاوتەریب و تۆڕەکانی وشە
ئامێرەسەرەکییەکان
[دەستکاری]- جیاکەرەوەی نیشانە (Tokenizer)
- تەگێری بەشەکانی ئاخاوتن (POS Tagger)
- پارسێر (Parser)
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- ناسینەوەی ئاخاوتنی کوردی (Kurdish Speech Recognition)
- کردنی دەق بە ئاخاوتنی کوردی (Kurdish Text-to-Speech)
- ھەڵەگری ڕێنووسی (Spell Checker)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.,ماڵپەڕێ فەرمیی ئاسۆسافت