ئارماندۆ پیکی
ئارماندۆ پیکی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٣٥ Livorno، ئیتاڵیا |
مردن | ٢٦ی ئایاری ١٩٧١ سانرێمۆ، ئیتاڵیا | (٣٥ ساڵ ژیاوە)
وڵاتی وەرزش | ئیتالیا |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجە |
شوێنی ناشتن | Livorno |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیتالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football coach |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست (تۆپی پێ) |
ئەندامی تیپی وەرزشی | ئینتەرناسیۆنالێ، U.S. Livorno 1915، Società Polisportiva Ars et Labor، Varese Calcio، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا |
وەرزش | تۆپی پێ |
ئارماندۆ پیکی (گۆکردنی ئیتاڵی: [arˈmando ˈpikki] ; ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٣٥ – ٢٧ی ئایاری ١٩٧١)یاریزان و ڕاھێنەری تۆپی پێی ئیتاڵی بووە. بە بەردەوامی وەک بەرگریکار یاری کردووە، کاپتنی یانەی ئینتەرنازیۆناڵ بوو کە بە "لا گراندە ئینتەر " ناسراوە. دوای دوو وەرز مانەوەی لە یانەی ئینتەرمیلان لە یانەی ڤاریس یاری کرد. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یەکەم یاریی خۆی لە تشرینی دووەمی ١٩٦٤ لەگەڵ ھەڵبژارجەی ئیتالیا بەرامبەر ھەڵبژاردەی فینلاند ئەنجامدا کە بە ئەنجامی ٦–١ سەرکەوتنیان بەدەستھێنا؛ بەڵام ڕاھێنەری ئیتاڵیا لەو کاتەدا، ئێدمۆندۆ فابری، لە ئاستی ڕازی نەبوو بۆیە بە پێویستی نەزانی بانگێشتی ھەڵبژاردەکەی بکاتەوە.[١]لەژێر سەرپەرشتی فێرۆکیۆ ڤالکارێجی بەردەوام بانگھێشتی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ١٩٦٨ دەکرا؛ بەڵام پێکانێکی شکانی حەوز لە یارییەکدا بەرامبەر بولگاریا لە نیسانی ١٩٦٨، وای لێکرد لە پاڵەوانێتییەکە دووربکەوێتەوە، کە ١٢ھەمین یاری بوو پاشان لە پێکھاتەیی ھەڵبژاردەکە دورکەوتەوە.[٢]دواتر لە ساڵی ١٩٦٩ لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا وازی لە یاریکردن ھێنا دوای ئەوەی ژیانی یاریکردنی تەواو بوو، پیکی لە ساڵی ١٩٦٩دا کاری ڕاھێنەرایەتی کرد؛ بووە ڕاھێنەری ڤاریس و لیڤۆرنۆ و پاشان یۆڤانتۆس، تا ١٦ی شوباتی ١٩٧١، کاتێک بەھۆی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرا، ئەمەش پێشوەختە کۆتایی بە ژیانی ڕاھێنەرایەتی ھێنا. دوای سێ مانگ و لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٣][٤]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
- پڕۆفایلی ئینتەر (بە ئیتالی)
- پڕۆفایلی FIGC (بە ئیتالی)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Mario Gherarducci (25 May 2001). "Picchi, il battitore libero che mandava in crisi il Mago" (بە ئیتاڵی). Il Corriere della Sera. Retrieved 13 March 2017.
- ^ "Nazionale in cifre: Picchi, Armando". figc.it (بە ئیتاڵی). FIGC. Retrieved 20 April 2015.
- ^ Fabio Monti. "PICCHI, Armando" (بە ئیتاڵی). Treccani: Enciclopedia dello Sport. Retrieved 13 March 2017.
- ^ "Armando Picchi: storia di un eroe malinconico" (بە ئیتاڵی). Tutto Calciatori. 19 August 2013. Retrieved 13 March 2017.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئارماندۆ پیکی تێدایە. |