ڕێبوار سیوەیلی
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ڕێبوار حەمەئەمین ئاغا کەسایەتی نووسەری کوردە، زانکۆی لە دانمارک تەواو کردووە لە بەشی فەلسەفەی زانکۆی گۆسکیلە و تا سالی ٢٠٠٠ لەوڵاتی دانمارک ماوەتەوە و لەوە بەدوا ھاتۆتەوە بۆ کوردستان و سالَی ٢٠٠٧ لە بەشی فەلسەفە لە زانکۆی سەلاحەدین، کۆلێژی ئەدەبیات کردۆتەوە و لەئێستاشدا مامۆستایە لەھەمان کۆلێژ واتە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین. تا ئیستاش ژمارەیەک بەرھەمی فەلسەفیی و ڕەخنەیی و ئەدەبی بڵاودەکاتەوە.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- دەروازەکانی کۆمەڵناسی نووسینی مەنوچەھر موحسنی وەرگێڕانی ڕێبواری سیوەیلی و چەند وەرگێڕی تر
- نووسین و بەرپرسیاری
- دەنگی پێی ئاو
- دنیای شتە بچووکەکان
- دیاردەگەرایی تاراوگە
- خاڵبەندنی پڕاکتیکی
- زمانی عشق، زەمەنی ئەنفال
- ژیان کورتە (نامەیەک بۆ قەشە ئاگوستین) نووسینی یۆستن گۆردەر وەرگێڕانی ڕێبواری سیوەیلی
- قەفەسی ئاسنین یان بۆ ببمە بە عێراقی؟
- لە پەیوەندییەوە بۆ خۆشەویستی ٢٠٠٤
- یۆستین گۆردەر ٢٠٠٤
- مرۆڤ وەک بەخشندە ٢٠٠٦
- فەنتازیای خواردن ٢٠٠٦
- نەتەوەو حەکایەت
- زانکۆ لە مۆدێلەوە بۆ واقیع… ڕێبوار سیوەیلی زستانی ٢٠٠٦
- دەنگی پێی ئاو (نوویسنی سوھراب سپێھری) وەرگێڕانی بۆ کوردی ڕێبوار سیوەیلی
- خودایە بۆ نەتکردم بە قۆخفرۆش ٢٠١١
- ئێوارەیەک بۆ ژن و خودا ٢٠١٢
- فەلسەفەی ئاکاری پزیشکی و مافەکانی نەخۆش ٢٠١٣
- فەلسەفەی پێش سوکرات (لەتالیسەوە تا دیمۆرکریتۆس)
سەرچاوە
[دەستکاری]بەرھەمەکان و ژیانی لە پەڕەی فەیسبووکی ڕێبوار سیوەیلی وەگیراون بەتایبەت ناوی کتێبەکان لەسەر ڕووی بەرگی کتێبەکانی نووسرانەوە لێرە بەڵام ڕایەڵەی کۆمەڵایەتیەکان نابن بە سەرچاوەی سەرەکی!!