ئارتور فیلیپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئارتور فیلیپ
ئەدمیراڵ ئارتور فیلیپ
یەکەم فەرمانداری نیو ساوت وێلز
لە پۆستدا بووە
٧ی فێبرواری ١٧٨٨ – ١١ی سێپتەمبری ١٧٩٥
پاشینە جۆن ھانتێر
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٧٣٨-١٠-١١) ١١ی تشرینی یەکەمی ١٧٣٨
لەندەن،  شانشینی یەکگرتوو
مردن ٣١ی ئابی ١٨١٤(١٨١٤-٠٨-٣١) (٧٦ ساڵ ژیاوە)
بەس،  شانشینی یەکگرتوو
نەتەوە بریتانی
پیشە سیاسەتوان
خەڵاتەکان
دڵسۆزی ئیمپراتۆریەتی بەریتانی

ئەدمیراڵ ئارتور فیلیپ (بە ئینگلیزی: Admiral Arthur Phillip) (لەدایک بووی ١٧٣٨ - کۆچی دوایی ١٨١٤)، یەکێک بوو لە دەریاوان و ئەفسەرانی ھێزی دەریایی بەریتانیای مەزن لە سەدەی ١٨ دا، کە وەکوو یەکەم فەرمانداری موستەعمەرەی نیو ساوت وێلز لە ئوسترالیا ھەڵبژێردرا.

یەکەم دەریاوانی ئینگلیزی کە کیشوەری ئوسترالیای دۆزیەوە کاپتن کوک بوو کە لە ساڵی ١٧٧٠ دا چوو ناو ئم مەڵبەندە. حەوت ساڵ دواتر دەوڵەتی بریتانیا بڕیاری دا تا لەم خاکە نوێیە موستەعمەرەیەک دامەزرێنێ. لە ئۆکتۆبەری ١٧٧٧، گرووپێک لە کەشتیە بەریتانیەکان بە فەرماندەیی ئەدمیراڵ ئارتور فیلیپ، ئەم وڵاتەیان بۆ ئوسترالیا جێھێشت. ئارتور فیلیپ لە لایەن وەزیری دەوڵەتی ئەم کاتەی بریتانیا، لۆرد سیدنی، ڕاسپێردرا تا لەم وڵاتە دابەزێت و موستەعمەرە نوێکە بە ناوی نیو ساوت وێلز بکات. ئەم گرووپە لە ١٣ی مەی ١٧٧٨ گەیشتنە ئوسترالیا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکەیان. ئارتور فیلیپ بوو بە فەرماندەری داگیرکراوەکەو ماوەی ١٥ ساڵ ئەم پۆستەی ھەبوو، ھەروەھا لەم ماوەیە دا ٤، ٢٠٠ ئەورووپی لەم خاکە نوێیە دا نیشتەجێ بوون و زەویان وەرگرت، لە کاتێک دا کە لانی کەم ٣، ٠٠٠ کەس لەوان زندانی و تۆمەتبارەکانی بەریتانیا بوون.

ئارتور فیلیپ، کە لە شێوازی نەخۆشیەکی کەمخۆری ئازاری دەبینی، لەکۆتایی دا لە مەی ١٧٩٣ گەڕایەوە بەریتانیا و خانەنشین کرا.

پێشانگای وێنە[دەستکاری]


سەرچاوە[دەستکاری]