بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لا سکالا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|دیوای ناوەوەی لا سکالا '''لا سکالا''' یەکێکە لە بەناوبانگت...»ەوە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٠٧، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥

دیوای ناوەوەی لا سکالا

لا سکالا یەکێکە لە بەناوبانگترین ماڵی ئۆپێرا و میوزیک ، لا سکالا لە ڕۆژی ٣ی ئابی ١٧٧٨ لەشاری میلان لە ئیتالیا کرایەوە ئەمەش لەدوای ئەوە هات کە لەسەرەتاکانی سەدەی حەڤدەهەم ئەو میوزیکە لەناو ئیتالیا بووە باو. بەر لەوەی لا سکالا بنیادبنرێت ئەوە ئەو شوێنە شوێنێکی شانۆگەری بوو بەناوی (Teatro Ducale) بەڵام شانۆگەرییەکە لەساڵی ١٧٧٦ سووتا. لەساڵی ١٩٠٧ لا سکالا نۆژەنکرایەوە و ژمارەی کورسیی ئامادەبووان گەیشتە ٢٨٠٠ کورسی بەڵام بەشێوەی ئێستا نا چوونکە لەماوەی شەڕی جیهانیی دووەم لەساڵی ١٩٤٣ بەهۆی بۆمبەوە زیانێکی گەورەی تووشبوو.چەندین هوونەرمەندی بەناوبانگ و ئۆپێرابێژ لە لا سکالا بوون لەوانە جوزێپێ ڤێردی.لەماوەی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤ بۆجارێکی دی لا سکالا نوێکرایەوە. لە ئێستاشدا چالاکیی لە لا سکالا هەر بەردەوامە و هێشتا ئۆپێرا و سەمای بالێی تێدادەکرێت.

بەستەری دەرەکی