مێژووی باشووری کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مێژووی ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)

ساڵی ١٩١٨ دوای دۆڕانی ئیمپراتۆری عوسمانی لە شەڕی جیھانی یەکەم، ھێزەکانی بریتانیا ویلایەتی مووسڵی ئیمپراتۆری عوسمانیان کە ویلایەتێکی دەوڵەمەندی نەوتی بوو داگیر کرد و ناوچانەی کە زۆربەی خەڵکی کوردی تێدا نیشتەجێ بوون خرایە ژێر حوکمی بریتانیا. دواتر و لە ساڵی ١٩١٩ ویلایەتی مووسڵ لکێنرایەوە بە دەوڵەتی نوێ ی عیراق، کە چووبوە ژێر حوکمی ئینتدابی بریتانیاوە. لە ساڵی ١٩٢٠ پەیمانی سیڤەر، لەلایەن حکوومەتی عوسمانی واژوو کرا، کە دەوڵەتێکی کوردی دابین دەکرد کە قابیلی ئەوەبوو لەلایەن کۆمەڵی گەلانەوە پەسەند بکرێت. ماددەی ٦٤ ی پەیماننامەکە مافی دەدا بەو کوردانەی لە ویلایەتی مووسڵ دەژیان کە ببن بە بەشێک لە دەوڵەتی داھاتووی کوردستان. بەڵام پەیمانی سیڤەر سەری نەگرت و دواتر لە ئەنجامی ڕێکەتننامەی لۆزان ئەمیر فەیسەڵ کرا بە پاشای عێراق و ویلایەتی مووسڵ و پلانی کوردستانی ھەڵوەشایەوە.

شۆڕش[دەستکاری]

١٩٢٣:(شێخ مەحموود بەرزنجی)یاخی بوونی دژی حوکمی بەریتانیا ڕاگەیاند و ئیعلانی میرنشینی کوردی کرد. لە باکووری عێراق کوماری تازە دامەزراوی کەمال ئەتاتورک ڕەزامەندی نێو دەوڵەتی بەدەستھێنا سەبارەت بە پەیماننامەی لۆزان، پەیماننامەی سیڤەر لەلایەن پەرلەمانی تورکی یەوە ڕەتکرایەوە.

١٩٢٤: سلێمانی کەوتە ژێر دەستەڵات و ھێزی بەریتانیاوە

١٩٣٢: ڕاپەرین لە دەڤەری بارزان وەک نارەتییەک لە دژی ئەندام بوونی عێراق لە کۆمەڵەی گەلان، لەکاتێکدا کە داخوازییەکانی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی پشتگوێ خرا

١٩٤٣ مەلا مستەفا بارزانی سەرکردایەتی ڕاپەرینێکی تری کرد کۆنترۆلی ناوچەیەکی بەرفراوانی ھەولێر و بادینانی کرد

١٩٤٦: ھێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا بۆردوومانی ئەو پێشمەرگانەی کرد کە دەپەڕینەوە نێو سنووری ئێران بۆ پەیوەندیکردن و یەکگرتنەوە لەگەڵ کوردانی ئێران بە سەرکرایەتی قازی محەممەد کە کۆماری مەھابادی سەربەخۆی لە مەھاباد دامەزراند

١٩٤٦: پارتی دیموکراتی کورد (KDP)یەکەم کۆنگرەی لە شاری مەھاباد بەست، لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆماری مەھاباد لەژێر پەلاماری ھێزەکانی ئێران ڕووخینرا، مستەفا بارزانی بەرەو یەکێتیی سۆڤیەت ڕۆشت

١٩٥١ نەوەیەکی نوێی کوردە نەتەوەیییەکان پارتیی دێموکراتی کوردستانیان ژیاندەوە مەلا مستەفا بارزانی کاندید کرا وەک سەرۆک لەکاتێکدا کە تاراوگە بوو لە یەکێتیی سۆڤیەت. …

١٩٥٨

ڕووخاندنی دەسەڵاتی پادشایەتی عێراق ڕێگەی خۆشکرد بۆ کوردە نەتەوەیییەکان کە بە ئاشکرا خۆیان ڕێکبخەنەوە دوای چەندین ساڵ خۆحەشاردان و خەباتی نھێنی …

١٩٦٠ک

پەیوەندی یەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و گرووپە کوردی یەکان بەرەو ئاڵۆزی ڕۆشت، پارتی دیموکراتی کوردستان سکالای کرد سەبارەت بە زیاتر بوونی چەوساندنەوە

١٩٦١: پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ھەڵوەشینرایەوە ئەویش دوای تێچکونی عەبدولکەریم قاسم لەنگەڵ کوردا

بەخشینی ئۆتۆنۆمی[دەستکاری]

١٩٧٠:

ئازار - حکوومەتی عێراق و پارتەکانی کورد ڕێکەوتننامەی ئاشتیان واژوو کرد کە ئۆتۆنۆمی دەبەخشی بە کورد. ڕێکەوتننامەکە زمانی کوردی وەکو زمانێکی ڕەسمی دەناساند و ھەموار کردنی دەستووری دەدا و بانگەشەی ئەوەی دەکرد خەڵکی عێراق لە دوو نەتەوە پێکھاتوون بریتین لە نەتەوەی عەرەب و نەتەوەی کورد

١٩٧١ ئاب - پەیوەندی یەکانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی عێراق ئالۆزی تێکەوت (مەلا مستەفا بارزانی) داوای ھاوکاری و پشتیوانی لە ئەمریکا کرد

١٩٧٤ حکوومەتی عێراق ڕەشنوسی ئۆتۆنۆمی یەکی ئازار سەپاند واددەی دوو ھەفتەی دانا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تا وەڵام بداتەوە (مەلا مستەفا بارزانی) ڕێککەوتنامەکەی ڕەتکردەوە لەبەر ئەوەی بە گوێرەی ڕێککەوتننامەکە شاری کەرکووک دەکەوتە ژێر کۆنترۆلی حکوومەتی عیراقەوەو داوای سەر لەنوی یاخی بوونی کرد

١٩٧٥ March - ڕێککەوتننامەی جەزائیر لە نێوان عێراق و ئێران کۆتایی ھێنا بە پشتیوانی ئێران لە ڕاپەرینی کوردەکان، کە شکستی خوارد و بارزانی لە ژیانی سیاسی پاشەکشێی کرد

١٩٧٥: June – جەلال تاڵەبانی سەرکردەیەکی باڵای ناو PDK، یەکیتی نیشتمانی کوردستانی لە دیمەشق ڕاگەیاند.

١٩٧٨: پیکدادانی نێوان KDP و PUK چەندین قوربانی لێکەوتەوە.

١٩٧٩: مەلا مستەفا بارزانی کۆچی دوای کردو و مەسعوود بارزانی سەرکردایەتی pdk گرتە دەست.

تێوەگلانی ئێران[دەستکاری]

١٩٨٠ سەرھەڵدانی جەنگی نێوان ئێران و عیراق. KDP لە نزیکەوە کاری لەگەل ئێران دەکرد بەڵام PUK دژی ھاریکاری کردنی حکوومەتی تاران بوو.

١٩٨٣ عێراق لە دژی ھێرشێکی ئێران بەرەی شەڕی باکووری کردەوە لە ناوچە کوردییەکانی باکووری عیراق، بە پشتیوانی چەکدارەکانی KDP ھێزەکانی ئێران شاری حاجی ئۆمەرانیان گرت، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن ھێزەکانی عێراق نزیکەی ٨ ھەزار بارزانیان بێسەروشوێن کرد.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕازی بوو بە ئاگربڕ لەگەڵ عێراق و دانووساندن لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەستپیکرد سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی

١٩٨٥ لەژێر گوشاری زیادبوونی چەوساندنەوەی کورد لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە. ئاگر بەست بەرەو نەمان چوو میلیشیاو پیادەکانی سەر بە حکوومەتی عێراق برایەکی جەلال تاڵەبانی و دوو خوشکەزایان تیرۆرکرد.

١٩٨٦ حکوومەتی ئێران کۆبونەوەیەکی ئاشتبوونەوەی لە نێوان KDP و PUK سەرپەرستی کرد

١٩٨٧ جەلال تالەبانی و مەسعوود بارزانی لەگەل چەند پارتێکی بچووکتری کورد بەرەی کوردستانیان پێکھێنا

١٩٨٨ ھاوکات لەگەل نزیکبوونەوەی کۆتایی ھاتنی جەنگی ئێران-عێراق، ھێزەکانی عێراق ھەڵمەتی ئەنفالیان لە دژی کوردەکان ئەنجام دا، دەیان ھەزار کوردی مەدەنی و پێشمەرگە بوونە قوربانی. سەدان ھەزار ناچار بوون ڕوو لە تاراوگە بکەن. ھەوڵێکی سیستماتیکی بۆ سەرکووتکردنی جووڵانەوەی ڕزگاریی خوازی کورد بوو.

١٩٨٨ ١٦ march - ھەزاران کوردی مەدەنی لە پەلامارێکی گازی کیمیاوی دا لەشاری ھەڵەبجە لە نزیک سنووری ئێران گیانیان لەدەستدا، چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ و گرووپە کووردییەکان حکوومەتی عێراقیان بەرپرسیار کرد.

١٩٩١ دوای پەلاماری سەربازانی عێراق بۆ سەر کوەیت لە ئازاری ١٩٩١، ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بەحکوومەتی عێراق (جاش) چونە ڕیزی KDP و PUK و، بەڵام ڕاپەرین ڕووبەروی ئاستەنگی و وەستان بووەوە و ھێزەکانی ئەمریکاش پشتگیری ڕاپەڕینیان نەکرد. نزیکەی ١٫٥ ملیۆن کورد بەر لە ھێرشی عێراق ھەڵھاتن بەڵام تورکیا سنووری داخست سەدان ھەزار کەس ناچار بوون لە چیاکان بمێننەوە.

ناوچەی ئارام[دەستکاری]

١٩٩١ نیسان - ھێزەکانی ھاوپەیمان پێکھێنانی ناوچەی ئارامیان دا ڕیکخراو و ئاژانسەکانی ھاریکاری نێو دەوڵەتی ھەڵمەتێکی گەورەیان بۆ ھاوکاری کردنی ئاوارەکان دەستپێکرد، ھاوکات جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی وتووێژیان دەست پێکرد لەگەڵ سەددام حسێن دەربارەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان

١٩٩١ تەممووز - وتووێژەکانی لە بەغداد بەردەوام بوون، بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگەی کورد کۆنترۆڵی شاری ھەولێرو سلێمانی یان کرد و بەرھەڵستی فەرمانەکانی حکوومەتیان کرد

١٩٩١ تشرینی یەکەم - شەڕی نێوان ھێزەکانی کورد و حکوومەتی عێراق دەستپێکرد، سەددام حسێن سنووری لەگەڵ ناوچە کوردەکان داخست و ئابلۆقەی بەسەردا سەپاند.

١٩٩٢ ئایار - ھەلبژاردن لە ناوچەکانی ژێر دەستەلاتی کورد سازکرا کاندیدادکانیKDP ٥٠٫٨٪ دەنگەکانیان بەدەستھێنا، لەکاتێکدا کەPUK ٤٩٫٢٪. ھەردوو پارتەکە لە حکوومەتی نوێی کورددا بە یەکسانی دەستەڵاتەکانیان دابەشکران. بەڵام ھەڵبژاردن لە ناوچەکانی بادینان حروقاتی زۆری تیابوو.

١٩٩٢ ئەیلوول - کۆنگرەی تازەی پێکھێنراوی کۆنگرەی نیشتمانی عێراق (INC)، کە بەشێکی فراوانی گرووپەکانی ئۆپۆزیۆنی لەدەوری خۆی کۆکردبووەوە، لە سەلاحەدینی باکووری عێراق کۆبونەوە و نوینەرانی KDP و PUK بەشداریان کرد.

١٩٩٤ ئایار - پیکدادانی نیوان ھیزەکانی PUK و KDP بووە ھۆی شەڕی نیو خۆ، PUK شاری شەقڵاوە و چەمچەماڵی لە KDP گرتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆگرامی نەوت بەرامبەر خۆراکی پەسەند کرد. ١٣٪ ی تەرخانکرا بۆ ٣ پاریزگای ژیر کۆنترۆلی کورد.

١٩٩٦ ئاب- مەسعوود بارزانی داوای لە سەدام حسین کرد بۆ ھاوکاریکردن و شکست ھینان بە PUK

ئەیلوول- بە ھاوکاری سەربازانی حکوومەتی عیراق، ھیزەکانی KDP شاری ھەولێر و سلێمانییان دەست بە سەردا گرت کە سلێمانی کە بە پیگەی جەماوەری PUK دادەنریت. پارتی دیموکراتی کوردستان لە بینای پارلەمان لە ھەولێر حکوومەتێکی نوێی دامەزراند.

١٩٩٦ تشرینی یەکەم - ھیزەکانی PUK سلێمانییان گرتەوە.

١٩٩٧ کانوونی دووەم - لە سلێمانی حکوومەتێکی نوێی دامەزراند. ھەریەکە لە PUK و KDP بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە دەستەڵاتی ھەموو ناوچەکانیان لەدەستە.

١٩٩٨ ئەیلوول - جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی ڕێککەوتنامەی ئاشتیان لە واشنتن واژوو کرد، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردی بە دابەشبوویی و بە دوو ئیدارەیی مانەوە.

٢٠٠٠ تشرینی دووەم - لە نامەیەکدا بۆ سکرتیری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان PUK حکوومەتی عێراقی تۆمەتبارکرد بە دەرکردنی خێزانە کووردەکان لە کەرکووک.

٢٠٠١ ئەیلوول - شەڕ لە نێوان PUK و گرووپی ڕادیکاڵی ئیسلامیی جوندلئیسلام (کە دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ ئەنسار ئیسلام) دەستپێکرد.

ھەنگاونان بەرەو یەکگرتن[دەستکاری]

٢٠٠٢ June- PUK و KDP لەگەڵ گرووپەکانی عێراق بەشداری وتووێژە ھاوبەشەکانیان کرد بە مەبەستی ڕێکخستنی ھەوڵەکانی ئۆپۆزسیۆن ھەڵمەتی سەربازی بە سەرکردایەتی ئەمریکا دژی عێراق.

تشرینی یەکەم - دانیشتنی ھاوبەشی PUK و KDP لە پەرلەمانی ھەولێر سازدرا و پارلەمانتاران ڕیککەوتن کە پێکەوە کاربکەن لە فەترەی ئینتقاڵی تا ئەوکاتەی ھەڵبژاردنی نوێ سازدەکرێت.

٢٠٠٣ شوبات - کۆلن پاوڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا گرووپی ئەنسار ئیسلامی تۆمەتبارکرد کە ڕۆڵێکی میحوەری دەگێڕێت و ئەلقەی پەیوەندییە لە نێوان ئوسامە بن لادن تۆری قاعیدە لەگەل ڕژێمی عێراق.

شوبات - سەرکردەکانی کورد پرۆپۆزەڵێکیان ڕەتکردەوە سەبارەت بە جێگر بوونی سوپای بەریتانیا لە باکوور. ئەویش لە چوارچێوەی پلانی سەربازی ئەمریکا بۆ لێدانی سەددام حسێن. خۆپشاندان دژی سەدام لە شارە کوردییەکان شکستی پرۆژەیەک لە تورکیا کە ڕێگەی دەدا بە ھێزەکانی ئەمریکا لە خاکی تورکیا جێگیربن ئەوەش لە پلانێکی ئەمریکایی دا بۆ کردنەوەی بەرەیەک لە باکوور دژی عێراق

٣ March KDP و PUK «سەرکردایەتی باڵای ھاوبەشیان» لە باکوور دامەزراند لەژێر سەرکردایەتی ھەردوو سەرکردە جەلال تاڵبانی و مەسعوود بارزانی

ئازار ٢٠ - دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادی عێراق و بۆردوومانی چڕی بەغداد و کەرکووک و مووسڵ

ئازار ٢٢ - ھێزەکانی ھاوپەیمان بە موشەکی کرۆز ھێرشیان کردە سەربنکەکانی ئەنسار ئیسلام لە باکوور، دەیان کەس لە بارەگاکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوژران لە خورماڵ، کە گرووپێکی ڕادیکاڵی ئیسلامین پەیوەندییان بەو ھێرشەوە نەبوو.

ئازار ٢٧ - سەدان سەربازی ئەمریکا بەپەرەشوت لە نزیک شاری ھەولێر دابەزین، ئاماژەیەک بۆ کردنەوەی بەرەی باکوور لەجەنگی دژی عێراق دا.

نیسان-٩- ھێزەکانی ئەمریکا بەرەو ناوجەرگەی بەغداد پێشرەوییان کرد و دەستەڵاتی سەدام حسێن لەو شارەدا لەقکرد لە چەند ڕۆژی دواتردا کورد و ھێزەکانی ئەمریکا کۆنترۆلی شاری کەرکووک و مووسڵی باکووریان کرد.

تەممووز ئەنجومەنی حکومی کاتی IGC بۆ یەکەم جار کۆ بووەوە. عودەی و قوێەی کوڕی سەدام لە شەرە تەقەیەکدا لە موسل کوژران.

٢٠٠٤ ١-شووبات - ھەڵمەتی سەربازی ھاوپەیمانان لەگەڵ ئەمریکا دژی عێراق لانی کەم ٥٦ کەس بوونە قوربانی و زیاتر لە ٢٠٠ کەس بریندار بوون، دوای ئەوەی دوو تیرۆرستی خۆکوژ مەڵبەندو لقی یەکێتی و پارتی یان لە ھەولێر کردە ئامانج. لە نێو قوربانی یەکاندا ژمارەیەک لێپرسراوی بالای سیاسی ھەبوون.

٢٠٠٥ کانوونی دووەم - ھاوپەیمانی پارتە کوردییەکان لە ھەلبژاردنی پارلەمانی عێراق، ٧٧ کورسی نێو پارلەمانیان بەدەست ھێنا.

نیسان - جەلال تالەبانی سکرتێری PUK لەلایەن پارلەمانی عێراقەوە ھەلبژێردرا بە سەرۆک کۆماری عێراق.

ئایار - لانی کەم ٥٠ کەس لە پەلامارێکی تیرۆرستیدا لەبنکەیەکی پۆلیسی شاری ھەولێر بوونە قوربانی

حوزەیران - یەکەم دانیشتنی پارلەمانی کوردستان لە ھەولێر سازکرا مەسعوود بارزانی کرا بە سەرۆکی ھەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان

کانوونی یەکەم - ھەواڵی گەرانی کۆمپانیا بیانییەکان بەدوای نەوتدا لە ھەرێمی کوردستان نیگەرانی لەلای سەرکردە سووننەکان دروست کرد. دواتر دەسەڵاتدارانی کورد ڕایان گەیاند کە نەوتێکی زۆر دۆزراوەتەوە.

٢٠٠٦ ئەیلوول - مەسعوود بارزانی فەرمانی کرد ئاڵای عێراق، لەسەر داموو دەزگا حکومی یەکان لاببرێت و ئالای کورد ھەڵبکرێت. سەرۆک وەزیرانی عێراق، نوری مالکی وتی: ئاڵای عێراق تەنھا ئاڵایە کە لە ھەر شوێنێکی عێراق ھەڵدەکرێت.

ئەیلوول پێنج پەلاماری تیرۆرستی دا کە ٥ ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژکراو بوو یەکێکیان خۆکوژی بوو ٢٣ کەس بوونە قوربانی لە کەرکووک. BBC بڵاوی کردەوە کە کۆماندۆکانی پێشوی ئیسرائیل بە نھێنی مەشق بە سەربازانی کورد دەکەن لە باکووری عێراق بۆ پاراستنی فرۆکەخانەی نەوتی و ھەڵمەتەکانی دژە تیرۆر.

٢٠٠٧ نیسان فەرماندەی ھێزە سەربازی یەکانی تورکیا ڕای گەیاند وڵاتەکەی پێویستە ھەڵمەتێک ئەنجام بدات دژی گەریلاکانی کورد لە باکووری عێراق.

ئایار- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لێپرسراوێتی ئەمنی ھەر سێ پارێزگا کوردییەکەی لە ھێزەکانی ئەمریکا وەرگرت.

تەممووز- ڕێکخراوەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە بەکارھێنانی ئەشکەنجەدان و سزادان لە زیندانەکانی ھەرێمی کوردستان.

ئاب- لانی کەم ٣٠٠ کوردی یەزیدی لە زنجیرەیەک پەلاماری تیرۆرستی لەشەنگاڵ کوژران.

ئەیلوول- ئێران بۆردوومانی پژاک ی کرد لە کوردستانی عێراق. ئێران سنوورەکانی لەگەڵ کوردستانی عێراق داخست بۆ دەربڕینی نارەزایی دژی دەستگیرکردنی لێپرسراوێکی ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە.

تشرینی یەکەم- پەرلەمانی تورکیا پرۆژە بڕیاری بەزاندنی سنووری ھەرێمی کوردستانی لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە پەسەند کرد بۆ بەگژدا چونەوەی چەکدارەکانی PKK. کە ئەوەش ڕووبەڕوی گوشاری نێودەوڵەتی بووەوە بۆ دوورکەوتنەوەو پەشیمان بوونەوە لەو ھەنگاوە.

کانوونی دووەم- تورکیا بۆردوومانی ئاسمانیی چەکدارەکانی PKKی کرد لەناو ھەرێمی کوردستان

٢٠٠٨ شوبات – ھێزەکانی تورکیا شەڕی زەوینییان دژی PKK ئەنجام دا.

ئەیلوول – پەرلەمانی عێراق یاسای ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی پەسەند کرد. جگە لە شاری کەرکووک کە تا ڕوون کردنەوەی بارودۆخەکەی دواخرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]