A
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
A یەکەم پیتی ئەلفوبێی ستانداردی لاتینی و ھەروەھا ئەلفوبێی لاتینیی کوردییە کە ڕێنووسی فەرمی ھەردوو شێوەزاری کورمانجی و زازاکییە و پیتێکی دەنگدار (بزوێن)ە. ئەم پیتە ھاوتای پیتی (ا) (بزوێنی درێژ)ی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی (سۆرانی)یە. نموونە: (سیروان: SÎRWAN). ئەگەر لە سەرەتای وشەدا بێت ئەوا دەبێتە ھاوتای دوو پیتی ڕێنووسی سۆرانی کە بریتین لە (ئ) (ھەمزە) و (ا) (بزوێنی درێژ) کە بە ئا دەخوێندرێتەوە، نموونە: (ئاکۆ : AKO).
جۆرەکانی [دەستکاری]
- بە شێوەی پیتی گەورە (گردەک) A
- بە شێوەی پیتی بچووک (ھوورەک) a
بەکارھێنانەکانی [دەستکاری]
- بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ نووسین بەکاردێت.
- لە پزیشکیشدا بۆ ئاماژەکردن بە جۆری خوێن بەکاردێت نموونە: (A+ و A- و AB+ و AB-)
قۆناغەکانی دروستبوونی [دەستکاری]
پیتی A مێژوویەکی کۆنی ھەیە و لە چەندین قۆناغدا تێپەڕییوە تا ئەم شێوازەی ئێستای وەرگرتووە:
|
ھیرۆگلیفی میسری کە وەکو سەری مانگایە، ٣٠٠٠ پ.ز.
|
A بە شێوەی ڕۆمی، ١١٤
|

