یەکەکانی دژەتیرۆر
یەکەکانی دژەتیرۆر | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | (Yekîneyên Antî Teror (YAT |
ماوەی چالاكی | ٢٠١٤ - ئێستا |
سەرکردە | عەلی بۆتان حاجی کورخان |
پاڵنەر | مافی کەلتووریی و سیاسیی بۆ کوردانی ڕۆژاوای کوردستان |
ناوچەکانی چالاکی | ھەرێمی فدراسیۆنی باکووری سووریا |
بەشداریەکان | شەڕی ناوخۆی سوریا |
دۆخ | بە یەکەیەکی سەربازی ئاشتی پارێز لەقەڵەم دراوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانی جیھانی بۆ بنەبڕکردنی تیرۆر لەعێراق و سوریا |
لق | یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) |
یەکەكانی دژە تیرۆر (بە ئینگلیزی: Anti Terror Units کورتکراوە:YAT) (بە عەرەبی: وحدات مکافحة الأرھاب) ھێزێکی تایبەتن بەشێکن لە ھێزە دیموکراتەکانی سووریا. پێکھاتوون لە زۆرترین مەشقپێکراو و ئەندامی یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە). ڕابەرایەتی کراون لەلایەن فەرماندەی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان (عەلی بۆتان) تا کوژرانی. ئەندامانی یەکەکەكانی دژە تیرۆر مەشقپێکراون لەلایەن وڵاتە یکگرتووەکانی تایبەت بە ھێزی کرداری و دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی (CIA).[٢]
مێژوو[دەستکاری]
یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەم ھێزە تایبەتیەیەیان پێکھێنا لە کۆتای ٢٠١٤، ئامانجی سەرەکی لە پێکھێنانی ئەم یەکە تایبەتیە لەناووبردنی ئەو شانە خەووتوانەبوو کە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ئامادەیکردبوون لە ڕۆژاوای کوردستان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.[٣] باشترین و مەشقپێکراوترین چەکدارەکانی یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دیاریكراون بۆ پێكھێنانی یەکەكانی دژە تیرۆر،ھەرچەندە لەو خاڵەدا یەکەکە بوونی ھەبووە پێشتر تەنھا بە ناو بەڵام لەڕاستیدا تایبەتی نەبووە و چینی ھەڵبژاردەی چەكدارەكانیشی درووست نەكرابوو. ئەم یەكەیە گۆڕدرا بۆ یەكەیەكی تایبەتی لەژێر سەركردايەتيى عەلى بۆتان ئەوو فەرماندەیەی یەكەكانی دژەتیرۆری بەرەوپێش برد و دەستی بە دانانی ئەندامەكان كرد بۆناو كۆرسی ڕاھێنان كە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا كۆرسەكە ڕێكخرابوو لەژێر چاودێری هێزى تايبەتيى بەڕیتانی (SOF)،لەدرێژەی ھاوكاریەكانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) توانای كڕین و دابینكردنی سەرجەم پێداویستیەكانی یەكەكانی دژەتیرۆریان ھەبوو. ھەروەھا ھاوكاری و ھەماھەنگی لەنێوان هێزە كوردیەكان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیادی كرد،یەكەكانی دژە تیرۆر زیاتر مەشقیان پێكراوە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هێزى تايبەتيى بەڕیتانی (SOF) و دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی (CIA) لە پێكھاتەی تایبەتی لە ڕۆژاوای کوردستان و ئوردن،ئەمە لە كاتێكدایە هەندێك فەرماندەى یەكەكانی دژە تیرۆر بەتایبەتی نێردران بۆ فۆرت براگ و فۆرت كامبەل بۆ ڕاهێنانى توند.[٢]
لەوو كاتەوەی درووستكراوە، ھێرشی ئنجامداوە دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی (داعش) دیارترینیان بە ئامانج كردنی چەكدارەكانی ئەوو ڕێكخراوە بوو لە چیای قەزوان،[٤] ئەندامەكانی شانە خەووتوەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی (داعش)یان دەستگیردن،[٥] چالاكیەكانی ڕێكخراوەكەیان لە ڕۆژاوای كوردستان پەكخست.[٦] [٧]
پێشانگای وێنەكان[دەستکاری]
-
چەکدارانی یەکەکانی دژە تیرۆر لەگەڵ ئاڵاكەیان لە كۆتای ٢٠١٥.
-
چەکدارانی یەکەکانی دژە تیرۆر لەكاتی ڕاھێنان.
-
نمایشێکی سەربازی وەک شانازیەک بۆ کوژراوێكی ئافرەتی ئەندامی یەکەکانی دژە تیرۆر.
-
چەکدارانی یەکەکانی دژە تیرۆر لە ٢٠١٥.
-
چەکدارانی یەکەکانی دژە تیرۆر لە ناوەندی ٢٠١٦.
-
چەکدارانی یەکەکانی دژە تیرۆر لە ناوەندی ٢٠١٦.
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ "Syrian rebels captured by YPG confess to torturing Kurdish fighters" (ئینگلیزی). تۆڕی میدیای ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦). سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.
- ^ ئ ا ب "VICTORY – Mission Tabqa Dam Complete, joint US SpecOps retake vital dam from ISIS" (ئینگلیزی). لیما چاڕلی. سەردان لە ڕێکەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.
- ^ " "Kurds Establish Anti Terror Units in Rojava"" (ئینگلیزی). دەیلی نیووس (لە ڕێکەوتی ٩ی كانوونى دوومی ٢٠١٦). سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٨.
- ^ YPG's Anti-Terror Unit kills two ISIS gangs (ئینگلیزی). ئاژانسی ھەواڵی ھاوار (لە ڕێکەوتی ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦). سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٨.
- ^ 12ISIS gangs arrested by YPG's Anti-Terror Units (ئینگلیزی). ئاژانسی ھەواڵی ھاوار (لە ڕێکەوتی ٥ی تشرينى يەكەم ٢٠١٦). سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٨.
- ^ YPG's Anti-Terror Units (YAT) seized many bomb-laden cars (ئینگلیزی). ئاژانسی ھەواڵی ھاوار (لە ڕێکەوتی ٢ ئايار ٢٠١٦). سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٨.
- ^ Anti Terror Units Carried Out A Special Operation (ئینگلیزی). یەکەکانی پاراستنی گەل (لە ڕێکەوتی ٣ تشرينى دووەم ٢٠١٦). سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٨.
سەرچاوەكان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Anti-Terror Units»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی نیسانی ٢٠١٨.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یەکەکانی دژەتیرۆر تێدایە. |