ھێزی پێنجەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێزی پێنجەم (بە ئینگلیزی: Fifth Force) ھێزێکی نەناسراوە کە پێدەچێت ھێزێکی دیکە بێت لەگەڵ چوار ھێزی بنەڕەتی کە بریتین لە ھێزی کێشکردن و کارۆموگناتیسی و ھێزی ئەتۆمی بەھێز و ھێزی ئەتۆمی لاواز. لە فیزیادا ئەم چوار ھێزە بنەمای ھەموو کارلێکە ناسراوەکان لە سروشتدا بەپێی بیروباوەڕی ئێستا پێکدەھێنن. ھێزی پێنجەم گریمانە کراوە بۆ ڕوونکردنەوەی تێبینییە نائاسایییە جۆراوجۆرەکان، کە لەگەڵ تیۆرییەکانی ئێستادا ناتەبایە. زۆرێک وا گریمانە دەکەن کە ھێزەکە بە نزیکەیی لەسەر ڕێزبەندی کێشکردن بێت (واتە زۆر لاوازترە لە ھێزە کارۆموگناتیسییەکان یان ئەتۆمییەکان).

سەرچاوەکان[دەستکاری]