ھاوپەیمانی نیشتمانیی بۆ ھێزەکانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھاوپەیمانی نیشتمانیی بۆ ھێزەکانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سووریا
دامەزران٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢
پەیوەستبوونSyrian National Council
ڕێبەرSalem al-Meslet
زمانی فەرمیعەرەبی
شوێنی بارەگاکانقاھیرە، دەوحە
وێبگەhttps://www.etilaf.org/، https://en.etilaf.org/، https://tr.etilaf.org/، https://ku.etilaf.org/
ناوچەسووریا

ھاوپەیمانی نیشتمانیی بۆ ھێزەکانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سووریا ھاوپەیمانی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریایە. دوای چەند مانگێک لە دەستپێکی شۆڕش لە دژی ڕژێمی سووریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە ساڵی ٢٠١١ دامەزرا.[١]

ھاوپەیمانییەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ لە دەوحەی قەتەر پێکھێنرا، وتارخوێن موعاز خەتیب، ئیمامی پێشووی مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق، بە سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە ھەڵبژێردرا و بە کەسێکی میانڕەو دادەنرێت. ھەروەھا ڕیاد سەیف و سوھەیر ئەتاسی وەک جێگری سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردران و مستەفا سەبباغیش وەک ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردران.[٢]

ھاوپەیمانییەکە لە ٦٣ کورسی پێکھاتووە، ئەندامەکانی نوێنەرایەتی زۆربەی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، ئەندامانی ھاوپەیمانیەکە بریتین لە: ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریا، دەسەڵاتی گشتی شۆڕشی سووریا، لیژنەکانی ھەماھەنگی ناوخۆ ئەنجومەنی شۆڕشگێڕی ھۆزەکانی سووریا، کۆمەڵەی زانایانی سووریا، سەندیکاکانی نووسەران، کۆڕبەندی بازرگانی سووریا، بزووتنەوەی مەعا، دەسەڵاتی ئەمیندارانی شۆڕش، ڕەوتی مواتەنە، کوتلەی دیموکراسی نیشتمانی سووریا، پێکھاتەی تورکمان، پێکھاتەی سووریانی ئاشووری، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد، مینبەری دیموکراتی، ئەنجومەنە ناوخۆییەکانی ھەموو پارێزگاکان، جگە لە ھەندێک کەسایەتی نیشتمانیی و نوێنەری ناڕەزایەتی سیاسی.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]