بەشار ئەسەد

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بەشار ئەسەد
بشار الأسد
لەدایکبوون ١١ی سێپتەمبری ١٩٦٥
دیمەشق، سووریا
نەتەوە سووری
پیشە سەرۆک کۆمار
حیزبی سیاسی حیزبی بەعس
ئایین عەلەوی
ھاوسەر ئەسما ئەسەد
ماڵپەڕ
http://sana.sy/eng/article/5.htm
بنەماڵەی ئەسەد لە سەرەتاکانی ساڵی ١٩٧٠، بەشار ئەسەد لەلای چەپ
بەشار ئەسەد و ھاوسەرەکەی، ئەسما ئەسەد


بەشار ئەسەد (بە عەرەبی: بشار الأسد) لەدایکبووی ١١ی سێپتەمبری ١٩٦٥، سەرۆک کۆماری ئێستای وڵاتی سووریایە. بەشار ئەسەد لە ساڵی ٢٠٠٠دا پاش مردنی باوکی، حافز ئەسەد، ئەم پۆستەی وەرگرتووە.[١]

خێزانداری[دەستکاری]

خێزانەکەی ناو ئەسما ئەسەدە وە تا ئێستا سێ منداڵیان ھەیە بەناوەکانی حافز و زین و کەریم

وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی[دەستکاری]

ساڵی ١٩٧٠، حافز ئەسەد کە لە کەمایەتیی عەلەوی بوو، کودەتای کرد و لە ساڵی ١٩٧١دا بوو بە سەرۆک کۆماری سووریا و تا ساڵی ٢٠٠٠ کە مرد، لەم پۆستەدا مایەوە[٢]، حافز ئەسەد لە وەسیەتنامەکەی خۆیدا کوڕە گەورەکەی دەستنیشان کرد بۆ گرتنەوەی شوێنی خۆی، بەڵام ئەو لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا لە ساڵی ١٩٩٤ گیانی لەدەست دا. ئەوە بوو بەشاری کوڕی لە شوێنی خۆی دانا کە لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٧دا، لەبەر ئەوەی تاکەکەس بوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرابوو، جارێکی دیکە بۆ سەرۆکایەتی ھەڵبژێردراوە.[٣] ھەڵبەتە، بەپێی دەستوری سوریا، پێویست بوو تەمەنی سەرۆک، لە ٤٠ ساڵ کەمتر نەبێت، بەڵام بەشار، تەنھا تەمەنی ٣٤ ساڵ و ١٠ مانگ بوو، بۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی سوریا ئەو خاڵەی لە دەستورەکە گۆڕی و کردی بە ٣٤ ساڵ. لەگەڵیشیدا، ە و بەمەش، بووە سەرۆکی سوریا.

بەشار ئەسەد، ئەو دەمەی لە بەریتانیا بوو، بەھۆی پیشەکەیەوە، شوناسی لەگەڵ پزیشک و پسپۆڕی بواری نەخۆشیەکانی دڵ، کرد بەناوی فواز ئەخرس، بەمەش، کچەکەی ناسی و لە ١٨ی دێسمبەری ٢٠٠٠ دا لەگەڵ ئەسما ئەسەد ی سوننە مەزھەب، بەڕەگەز عەرەبی شاری حمس، لەدایکبووی ‌بەریتانیا، ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا. ھەنوکە کچ و کوڕێکی بەناوی زین و کەریم لێ ھەن.

بەشار ئەسەد، لە ٢٧ حوزەیرانی ٢٠٠٠ دا، کرا بە بەرپرس و ئاسایشی حیزبی بەعسی سوریا و لەتەموزی ھەمان ساڵدا، بۆ سەرۆکی سوریا، لەلایەن ھەمان حیزبەوە بەبەشداربوونی جەماوەرێکی زۆر، لەدیمەشق، ھەڵبژێردرا.

بەشار ئەسەد، بەھاتنی بۆ سەر حوکوم، ویستی کۆمەڵێک چاکسازی لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا بکات، ئەویش، بۆ باشترکردنی ئابووری خەڵک و ووڵات. بەڵام نەیتوانی و ئەوەی بەناوی بەھاری دیمەشقەوە دەستیپێکرد، بەنابوتکردنی خۆی و گۆشەگیرکردنی حکومەتەکەی کۆتایی پێھات. چونکە، ڕاستەوخۆ، ڕەفیق حەریری سەرۆکی لوبنانی کوشت و بەمەش، بەناچاری ئەو سوپایەی لە ساڵی ١٩٧٥ وە لەلوبنان بوو، دووا سەربازی، لە ٢٠٠٥ دا کشانەوە. لەبەرامبەریشدا، سزای ئابوریان بەسەردا سەپان و وڵات توشی قەیرانی ئابوری ھات و بەتەواوی ژێرخانەکەی ھەڵئاوسا.

بەشار ئەسەد و کوردانی سوریا[دەستکاری]

بەشار ئەسەد، درێژەپێدەری سیاسەتەکانی باوکی بوو، بەتایبەت بە خەڵکی کوردی دانیشتووی وڵاتەکەی کە ژمارەیان بە نزیکەی یەک بۆ دوو ملیۆن مەزەندە دەکرێت و لە ١٠% ی کۆی دانیشتوانەکەی دەکات. لەباکور و ڕۆژھەڵات و باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەدا نیشتەجێن. ھەڵبەتە، دەستوری سوریا، دانی نەناوە بە کوردەکاندا وەکو دانیشتوان و بەکۆچەریەکانی تورکیا، دەیانناسێنێت. بێجگە لەمەش، یاسای چاککردنی زەوی لەو وڵاتەدا، دژ بەکوردەکان پیادەکرد. لەیاساکەدا ھاتووە” ھیچ کوردێک، ناتوانێت ببێتە خاوەنی زەوی و خانوو و لەسەریان تاپۆ ناکرێت.

کوشتنی کوردەکان[دەستکاری]

  1. بەفەرمانی ڕاستەوخۆی، بەشار ئەسەد، شێخ مەعشوق خەزنەوی، ڕابەری ئاینی و نەتەوەیی، کورد، لەساڵی ٢٠٠٤ دا فڕێنراو پاش چەند ڕۆژێک تەرمەکەیان بەکوژراوی دۆزییەوە.
  2. بەفەرمانی ڕاستەوخۆی بەشار ئەسەد، ٥٧٣ سەربازی کورد، لەڕیزەکانی سوپای سوریادا، شوێنبزر کران و پاشان بەکوژراوی، بەھۆی فیشەکێکەوە کەبەسەریانەوە نابوون، تەرمەکانیان درانەوە دەستی کەس و کاریان.
  3. بەفەرمانی ڕاستەوخۆی بەشار ئەسەد، مەشعەل تەمۆ، سیاسەتمەدار و شۆڕشگێڕی کورد، لە قامیشلو، لەڕێکەوتی ١٠ی تەمموزی ٢٠١١ ، لەناو ماڵەکەی خۆیدا، تیرۆر کرا.
  4. بەفەرمانی بەشار ئەسەد، دەیان خوێندکاری کورد، لەپاش ساڵی ٢٠٠٦ەوە، خرانە بەندیخانە و ھەندێکیان لەسێدارە دران و ھەندێکیان تاکو ئێستاش لەزینداندان.

بەشار ئەسەد لەگەڵ ئێران و ئیسرائیل[دەستکاری]

وێڕای ئەوەی، درێژەی بە سیاسەتەکانی باوکیدا، لەمەڕ پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ئێراندا، دژایەتی و دوشمنایەتی ئیسرائیلیشی بەمیرات لەباوکێوە بۆ مایەوە، بەڵام نەیتوانی کێشەی بەرزاییەکانی جۆلان، چارەسەر بکات و پێی وابوو، دەتوانێت وەکو کارتێکی فشار بۆ سەر ئیسرائیل، بیھێڵێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]