گێرد مۆلەر
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
گێرد مۆلەر | |
---|---|
Gerd Müller | |
لەدایکبوون | Gerhard Müller ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ Nördlingen (American occupation zone in Germany) |
مەرگ | ١٥ی ئابی ٢٠٢١ (٧٥ ساڵ ژیاوە) Wolfratshausen |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
ھاوسەر | Ursula Ebenböck |
خەڵاتەکان |
|
گێرھارد گێرد مۆلەر (بە ئەڵمانی: Gerd Müller؛ لەدایکبووی ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ – مردووی ١٥ی ئابی ٢٠٢١) لە شاری نۆردللیگن لە ساڵی ١٩٤٥ ئەڵمانیا لەدایکبوو. یەکێک لە ھێرشبەرە ناسراوەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیا بوو. ناوبانگی مۆلەر تەنیا لەبەر تۆمارکردنی گۆڵەکانی نەبوو بەڵکو ئەو بلیمەتە باڵاکورتە سەرەڕای قەڵافەتێکی بەھێز ھێندێک تایبەتمەندی ھەبوو ڕای پسپۆرانی بۆلای خۆی ڕادەکێشا گۆڵەکانی زۆرجوان و سەرنجڕاکێش و تایبەتی بوون لە ھەموو حاڵەتێک و شێوازێک گۆڵی تۆماردەکرد. مۆلەر لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد. ئەو لە دوایین ساڵەکانی تەمەنی تووشی نەخۆشی زەھایمەر بووبوو.[١]
ژیانی وەرزشی
[دەستکاری]نابراو لەھێلی ھێرشبەری یانەی بایرن میونخ یاری دەکرد و لە ساڵی ١٩٦٦تا ١٩٧٤ یاری بۆھەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرد لەگەڵ ئەستێرەکانی دیکەی ئەڵمانیا مۆلەر لەجیھانی تۆپی پێ چەندین ڕیکۆردی بەجێھێشتووە کەگەیشتین بەوریکۆردانە بۆ ھیچ یاریزانێک ئاسان نییە ئەو یاریزانە بۆیەکەمجار لەتەمەنی ٢١ ساڵییەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بانگێشتکرا و بۆماوەی ٨ساڵ یاری بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا کرد لەو ماوەیەدا ٦٢ یاریی ئەنجامداو ٦٧ گۆڵی تۆمارکرد.
لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا
[دەستکاری]مۆلەر لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژاوا بەشداری مۆندیالی ١٩٧٠ کرد و توانی ١٠گۆڵ تۆماربکات و لەمۆندیالی ١٩٧٤بەشداریکرد توانی لەگەڵ ئەڵمانیای ڕۆژاوا نازناوی مۆندیال بەدەست بھێنێت و لەو مۆندیالەشدا ٤گۆڵی تۆمارکرد تاساڵی ٢٠٠٦ ڕیکۆردی گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال بەناوی ئەوبوو بەڵام لەمۆندیالی ٢٠٠٦ یاریزان ڕۆناڵدۆی بەرازیلی ٣گۆڵی تۆمارکردبەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لەمۆندیال گەیاندە ١٥ گۆڵ بەڵام لەمۆندیاڵی٢٠١٤ یاریزان میرۆسڵاڤ کڵۆزە تونی دووگۆڵ تۆماربکات و ژمارەی گۆڵەکانی لەمۆندیال گەیاندە ١٦گۆڵ بەمەش بووەگۆڵکاری مێژوویی مۆندیال.
لەگەڵ بایرن میونخ
[دەستکاری]مۆلەر بۆماوەی پازدەساڵ یاری بۆ بایرن میونخ کرد لەو ماوەیەدا ٣جار بوونە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و جارێک جامی ئەورووپا و چوارجار پاڵەوانی خولی ئەڵمانی چوار جامی ئەڵمانیایان بەدەست ھێنا ناوبراو لە ساڵی ١٩٧٩ چووە خولی ئەمریکی و دووساڵ یاری لەو خولەکرد و ٨٠یاری ئەنجامداو ٤٠گۆڵی تۆمارکرد.
نازناوەکان
[دەستکاری]- پلەی سێیەمی مۆندیالی ١٩٧٠
- پاڵەوانی مۆندیالی ١٩٧٤
- پلەی سێیەمی گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال
- پلەی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٧٢
- پاڵەوانی جامی جیھانی یانەکان لەگەڵ بایرن میونخ
- ٣جار پاڵەوانی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپا
- یەک جار پاڵەوانی جامی ئەورووپا لەگەڵ بایرن میونخ
- چوار جار پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا لەگەڵ بایرن میونخ
- چوار جار پاڵەوانی جامی ئەورووپا لەگەڵبایرن میونخ
- باشترین یاریزانی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٧٠
- گۆڵکاری مۆندیالی ١٩٧٠ بەتۆمارکردنی ١٠گۆڵ
- گۆڵکاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای١٩٧٢ بەتۆمارکردنی٤گۆڵ
- باشترین گۆڵکاری ئەورووپا لەساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٧٢
- ھەروەھا دووجار وەک باشترین یاریزانی ساڵی ئەڵمانیا دیاریکراوە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Gerd Müller ist tot: Der Bomber der Nation starb mit 75 Jahren» (بە ئەڵمانی). FOCUS Online.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|ڕیکەوت=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
- (کتێبی ئەستێرەکانی جیھانی تۆپی پێ) لە نووسینی مەھدی بەدری / ساڵی چاپ زستانی ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری سلێمانی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گێرد مۆلەر تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using Lang-xx templates
- لەدایکبووانی ١٩٤٥
- مردووانی ٢٠٢١
- یاریزانانی تۆپی پێی ئاڵمانی
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- فیفا ١٠٠
- یاریزانانی براوەی جامی جیھانیی فیفا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی ئاڵمانی
- یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ١٩٧٢
- یاریزانانی بۆندسلیگا
- یاریزانانی براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا