گۆدیڤا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خاتوو گۆدیڤا کاری جان کۆلیێر (ھونەرمەند)، ١٨٩٧
سوارپەیکەری سەدەی ١٩ لە سوارباشی ئەفسانەی گۆدیڤا، کاری جان تامەس، مۆزەخانەی مەیدستەون، کێنت، ئێنگلیس

گۆدیڤا (بە ئینگلیزی: Godiva، بە ئینگلیزیی کۆن: Godgifu واتە خواداو یان دیاریی خودا؛ لەدایکبووی ١٠٤٠ – مردووی ١٠٨٠) بەپێی ئەفسانەکانی ئینگلیس ھاوسەری دووکی ناوچەی کاڤێنتری ئەم وڵاتە بووە کە بۆ ناچارکردنی شووەکەی بە کەمکردنەوەی باجی سەر کۆمەڵانی خەڵک بە ڕووتی بە نێو شار دا دەخولێتەوە.

ئەو کاتێ کە دەبینێت شووەکەی باجی زۆر قورس لە خەڵک دەسێنێت و ئەمە بووەتە ھۆی ھەژاری و نەداری ئەوان، لە شووەکەی داوا دەکات کە باج کەم بکاتەوە، بەڵام شووەکەی ناچێتە ژێر بار و مل نادات. پاش ماوەیەک داواکردن ئاخری شووەکەی مەرجێکی بۆ دادەنێت و پێی دەڵێت ئەگەر تۆ بە ڕووتی بە نێو شار دا بسووڕیتەوە ئەوا من باجی سەر خەڵک کەم دەکەمەوە. گۆدیڤا بەمە ڕازی دەبێت، و خەڵک لە بڕیارەکەی ئەو ئاگادار دەکرێنەوە.

گۆدیڤا بە لەشی ڕووت سواری ئەسپ دەبێت و بە نێو شار دا دەخولێتەوە، بەڵام خەڵک کە پێشتر ئاگادار کراونەتەوە بۆ ڕێزگرتن لەم خانمە ئەو ڕۆژە لە ماڵ نایەنە دەرەوە و درگا و پەنجەرەکان دادەخەن. دواتر لە مێژووی ئینگلیس و کاڤێنتری دا خاتوو گۆدیڤا وەکوو ژنێکی بەڕێز و پاک پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرز پەیدا دەکات و پەیکەرەکەی لە کاڤێنتری دروست دەکرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]