گڕکان
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
گڕکان یان ئاگرپژێن بریتییە لە کون یان دڕانێک لە ڕووی زەمین دا، کە بەردی تاویاوەی داخ (ماگما)، خۆڵەمێش و گازێک کە لە ژێر ڕووبەری زەمین دایە لێی دێتە دەرەوە. جموجوڵی گڕکانی کە بەرد فڕە ئەداتە دەرەوە، لە ھەندێک شوێن دا بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە ھۆی دروستبونی کێو. ئاساییانە گڕکان لە شوێنگەلێک دروست دەبێت کە دوو یا چەند پەڕەی تێکتونیک لە یەک نزیک دەبنەوە یان لە یەک دوور دەبنەوە.
[دەستکاری] وشەی گڕکان
گڕکان وشەیەکی کوردیە کە لە دوو بەشی گڕ (واتە بڵێسەی ئاگر) و کان (واتە کون و چاڵ) پێک ھاتووە.
[دەستکاری] سەرچاوەکان