کێو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کێوی کی٢ لە وڵاتی پاکستان کە دووەمین کێوی بەرزی جیھانە

کێو، کێف، شاخ یان چیا (بە ھەورامی: کاو) بەشێکە لە زەوی کە بەرزترە لە بەشەکانی دەوروبەری و شوێنێکی دیاری ھەیە کە پێی دەوترێت لوتکە. کێو لە تەپە بەرزتر و بەرەولێژترە. لە ڕووی جیۆپۆلەتیک شاخەکان لە گرد و گردۆڵکەکان جیادەکرێنەوە بەوەی شاخەکان بەرزی و مەزنایەتیی خۆیان بەسەر گردۆڵکەکاندا دەرخستووە، هەرچی چیاکانن بەوە ناسراون کە پێوەری جیاوازیان هەیە و لە ڕووی ئاستی بەرزییەوە لە شاخەکان بەرزترن.[١]

هەروەها لوتکەی چیاکان بەردەوام خاڵی جیاکەرەوەی نێوانیان بووە. بەرزترین لوتکە لە جیھاندا، لوتکەی کێوی ئیڤرستە.[٢]

چیا ھێما و تایبەتمەندییەکی جۆگرافیی ژیانی کوردەکانە؛ ھەر بۆیە گوتراوە: "کورد دۆستێکی نییە، جگە لە چیا"، "Kurds have no friends but the mountains". چیاکانی جوودی و ئارارات (کە لە فۆلکلۆری کوردیدا دیارن)، زاگرۆس، شینگەر، قەندیل، شاھۆ، پیرمەگروون، و حەمرین، ناسراوترین کێوەکانی کوردستانن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Mountain»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢.
  2. ^ Highest Mountain Peaks of the World(en). سەردان لە ڕێکەوتی 2021-07-31.