گفتوگۆی بن شووراکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گفتوگۆی بن شووراکان
وەرگێڕسەلاحەدین بایەزیدی
دانەری بەرگشیلان ھوشیاری
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
بڵاوبوونەوە٢٠١٩
بڵاوکەرەوەوەشانخانەی مادیار
جۆری کتێبچاپ
لاپەڕەکان١٨٣

گفتوگۆی بن شووراکان ڕۆمانێکە لە نووسینی ئۆیا بایدار کە بە زمانی تورکی نووسراوەتەوە و سەلاحەدین بایەزیدی وەری گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی؛ ڕۆمانەکە ساڵی ٢٠١٩ بڵاو بووەتەوە.[١]

چیرۆک[دەستکاری]

چالاکوانێکی تورک لە جەرگەی شەڕی خەندەقدا ڕوو دەکاتە ئامەد و ھەوڵ دەدات بە دروشمی «گرینگ ژیانە» پێش بە شەڕەکە بگرێت و لەوێ لەژێر شووراکان و بەرامبەر بە سوور لەگەڵ کوردێکی دیاربەکری دەکەوێتە گفتوگۆ و چەمکگەلێک وەکوو: نەتەوە، ئازادی، شەڕ، زمان، مەرگ، ویژدان و ھتد دەورووژێنن و لەو ڕێگەوە بەسەر بارودۆخی کوردانی باکووری کوردستاندا دێنەوە.

کورتەیەک لە ڕۆمان[٢][دەستکاری]

زمان نیشتمانی مرۆڤە. ھێرشکردنە سەر خاک و ھێرشکردنە سەر زمان یەک شتن. زمان، وشیاری بۆ ناسێنەی گەلەکەت و ھەستی سەربەخۆبوونت بەھێزتر دەکات. بۆیە لە گشت سووچ و قۆژبنێکی دونیا، سەرجەم دەسەڵاتداران لە پێناو تواندنەوەی گەلێک، مل پێ دانەواندن و کۆیلەکردنیدا سەرەتا زمانەکەی قەدەغە دەکەن. فۆڕمۆڵە بێ چەندوچوونەکەیان ئەمەیە: «یەک زمان، یەک وڵات، یەک دەوڵەت».

ئەوانەی لە نێو شار خەندەقەکان ھەڵدەقەنن و بەربەست ھەڵدەچنن، ئەوانەی دەمرن و دەکوژن، منداڵانی بەردھاوێژ یا خود براکانیانن. برا گەورەکانیشیان دەمێکە ڕوویان کردووەتە چیاکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ گفتوگۆی بن شووراکان، کوردیپێدیا
  2. ^ گفتوگۆی بن شووراکان، سەلاحەدین بایەزیدی، چاپەمەنیی مادیار، ٢٠١٩