کەلیلە و دیمنە
کەلیلە و دیمنە کتێبێکە زۆر چیرۆکی لەسەر زمانی ئاژەڵان تێدایە کە پڕە لە پەند و ئامۆژگاری. ئەسڵی کتێبەکە لەسەر بەشێک لە کتێبی پەنچاتەنترا و بەشێکیش لە مەھابارەتە وەرگێڕاوەتە و بەشەکانێکیش پێ زێدە کراوە. کەسایەتیی گێڕەری کتێبەکە فەیلەسووفێکی ھیندی بە ناوی (بیدپای)ە کە چێرۆکەکان بۆ پاشایەکی ھیندی بە ناوی (دەبشەلیم) دەبێژێتەوە. لە سەردەمی ئەنووشەڕەوانی ساسانی، پزێشکێک بە ناوی بەرزوویە بە فەرمانی شا چووەتە ھیند و کتێبەکە ھێناوەتە ئێران و وەریگێڕاندووەتە سەر زمانی پەھلەوی کە ھیچ دەقێک لێ نەماوەتەوە، بەڵام ئاشوورییەکان وەرگێڕانێکی ئاشووریان لێ بەرھەم ھێنراوە کە ھێشتا ماوەتەوە. بە دوای ئیسلام، ئیبن موقەففەع لە سەر پەھلەوی وەریگێڕاندووە سەر زمانی عەرەبی کە زۆر جار لەو دەقە بە زمانەکانی جیاجیا وەرگێڕاوەتەوە و یەکێکیش وەرگێڕانی ئەبولمەعالی نەسروڵڵای مونشی بووە کە وەریگێڕاندووەتە سەر زمانی فارسی. کەلیلە و دیمنە تا بە ئێستاکە چەند جاڕ بە زمانی کوردیش وەرگێڕاوەتەوە.
(بەیدەبا) ئەم کتێبەی پر کردووە لە چیرۆکی بە نرخ و قسەی خۆش و نەستەق وە ڕامیاری تەواو و زانین و ئامۆژگاری بۆ ھەموو کاروبارێکی مرۆڤ و لەسەر زمانی ئاژەڵ ئەو شتانەی وتووە لەبەر پاراستنی لە زۆرداران و تێنەگەشتوان. ئەوەش لەسەر فەرمانی پاشای ھیند (دەبشەلیم) کە ئەم کتێبە شوینی شانازی ئەو بووە، بە جۆریک کە گەورەیی و سوودی گەیشتە گوێی کیسرا (ئەنوشیروان) ی پادشای نێران، ئەویش پزیشک و زانای گەورەی خۆی کە بەرزوویە ناو بوو ناردی بۆ ھیند بۆ ھێنانی ئەو کتێبە. ئەویش بە چەند سزا و ناخۆشی تا لەوی دەریھێنا و وەریگێرایە سەر زمانی فارسی، و لە سەدەی عەباسی بوێژی بەناوبانگ (عبداللە ئیبن موقەففەع) کردی بە عەرەبی کەتا ئیستا جێگەی سەرسوڕمانی ڕەخنەگرانی عەرەبە. پاشان وەرگیرایە سەر زۆریک لە زمانەکان.
- مەلا کەریم زەنگنە، ١٩٣٤، سلێمانی. (یەکەمین وەرگێڕان بە کوردی)
- عومەر تۆفیق خەتات لە ساڵی ١٩٧٠ عەرەبییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
- دڵاوەر، ٢٠٠١، سلێمانی.
- محەممەد ئەمین دۆسکی، ٢٠٠٤، دھۆک (یەکەمین ورگێڕان بە کوردیی کورمانجی)
- عەلی کارادەنیز، ٢٠١١، پەخشانگەھا نووبەھار.
- ئەحمەد قازی لە زمانی فارسی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.[٢]
- محەممەد چیا، ٢٠١٥، سلێمانی.
- محەممەد عەبدۆ عەلی، ٢٠١٧، عەفرین.
- محەممەد ساڵح گەڵاڵی
- سین محەممەدی، کلیلا و دمنا، تاودانی کرمانجیێ، بۆژنۆرد (خۆراسان): پەخشانگەھا جھانی، ٢٠١٢.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ماڵپەڕی ھاژە: وەرگێڕانە کوردییەکانی کلیلە و دێمنە (بە فارسی)، نووسینی غەفوور پیرزادە، نووسراو لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧؛ سەردان لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
- ^ ئاژانسی ھەواڵنێریی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی ئێران (ئانا): پەردە لەسەر کتێبی کلیلە و دێمنە لە زانکۆی ئازادی سنە لادرا (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەلیلە و دیمنە تێدایە. |