کێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کێک (بە ئینگلیزی : cake) یان گەتۆ (بە فەڕەنسی : gâteau) جۆرێکە لە شیرینی کە سەرچاوەی ئەوروپی هەیە. هەرچەندە بەپێی وتەی شوێنەوارناسان, ئەم خواردنە لە کۆنەوە بوونی هەبووە، بەڵام ئەو شتەی کە بە کێکی ئەمڕۆیی دەناسرێ و خاوەنی سێ تایبەتمەندی شیرینی، سووکی و پێکهاتەی ئیسفەنجییە جۆرێکە لە کێک کە لە ناوەڕاستی سەدەی ١٨ی زایینی دروست کراوە. ئارد, شەکر, هێلکە و کەرە چوار پێکهاتەن کە زیاتر لە پێکهاتەکانی تر لە کێکەکاندا بەکاردەهێنرێن. کێکەکان بەگشتی دابەش دەکرێن بەسەر دوو گروپی گەورەدا، کێکی بێ چەوری یان ئیسفەنج و کێکی چەوری یان کەرە . جیاوازی کێکی کەرە و کێکی ئیسفەنج ئەوەیە، بە پێچەوانەی کێکی ئیسفەنجییەوە، بلۆق لە ناو ئەم جۆرە کێکە دروست نابێت بەهۆی هێنانە ناوەوەی هەوا بە تێکەڵکردنی شەکر و هێلکە، بەڵکو هۆکاری سەرەکی دروستبوونی بلۆقی ئەم جۆرە بریتییە لە دروستکردنی غاز لەناو کێکەکەدا، بەهۆی بەکارهێنانی ماددەیەکی پرۆسێسکەرەوە وەکو پاودەری نان. هەروەها کێکی کەرە لە ڕووی کێشەوە قورسە، لە کاتێکدا سووک بوون یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی کێکی ئیسفەنجیی. کێک یەکێکە لەو مادانەی کە بەهۆی بەرکەوتن لەگەڵ هەوا وشک دەبێتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش باو و ئاساییە کە ڕووی کێکەکە بە تەواوی بە کەرەستە لە شێوازەکانی ڕازاندنەوە داپۆشرێت. بەم شێوەیە بەربەستێک لە دژی تێپەڕبوونی هەوا دروست بووە و وا دەکات کێکەکە زیاتر بمێنێتەوە. دەتوانرێت کێک بەپێی ئەو بۆنەیە پۆلێن بکرێت کە بۆی دانراوە. بۆ نموونە کێکی بووکێنی و کێکی لەدایک بوون لەو کێکانەن کە بە پلەی یەکەم بەپێی ئەو ئاهەنگە ناسراون کە بۆی دانراون.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای فارسی