کۆد

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
کۆدی مۆرس، جۆرێکی بەناوبانگی کۆدە.

کۆد ڕێسایەکە کە فۆرم یان چۆناوچۆنیی نمایشتی زانیاری ئەگۆڕێ. بۆ ئەو مەبەستە، کۆد نیشانەکان یەکە-بە-یەکە ئەگۆڕێ و ئەیانکا بە نیشانەی تر.

لە ڕاگەیێنی و پێواژۆگەریی زانیاریدا، کۆدکاری (encoding) بریتییە لەو پرۆسەیە کە بەھۆیەوە فۆرمی زانیارییەک ئەگۆڕدرێ و ئەکرێ بە ھێما و پاشان ئەگوازرێتەوە. کۆدھەڵوەشێنی (decoding) -ش بریتییە لە پرۆسە پێچەوانەکەی: سەرلەنوێ گۆڕینی ھێماکان و کردنیان بە زانیارییەک کە بۆ وەرگر تێگەیشتەنی بێ.