کچەکەم لە کوێیە؟

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

کچەکەم لە کوێیە؟ زنجیرە درامایه‌کە. لەم زنجیرە درامایه‌دا حوسەین ئەونی دانیاڵ بەڕۆڵی (زافه‌ر) دەبینتت کە خێزانێکی ناودار و دەوڵەمەندە، بەڵام لە رێی چەند کەسێکەوە کچەکەی(زەینەب) له‌ شه‌وێکی ئاهه‌نگدا دەڕفێنن و داوای پارەیەکی زۆر دەکەن. ھەر جارە لە رێی ژمارە تەلەفۆنێکەوە پەیوه‌ندییان پێوە دەکرێت و بڕی پارەکە زیاتر دەکەن. خێزانی زافه‌ریش وێڵن بەدوای کچەکەیانداو کردنی ھەموو شتێک لە پێناو دۆزینەوەی زەینەبدا. هه‌رجاره‌و گومان له‌ که‌سانێک ده‌که‌ن ( خوێندکارانی هاوڕێی زه‌ینه‌ب ، خزم و که‌س وکارییان). پۆلیسی لێکۆڵه‌ره‌وه‌ش وێڵه‌ به‌ دوای زه‌ینه‌بدا، چونکه‌ کاتی خۆی خێزانه‌که‌یی و کچه‌که‌ی به‌ده‌ستی تاوانباران کوژراوون و نایه‌وێت ئه‌و ڕووداوه‌ به‌سه‌ر ئه‌م خێزانه‌ده‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی خستۆته‌ گه‌ڕ. زه‌ینه‌پ له‌ لایه‌ن کوڕێکه‌وه‌ (جیم)ڕفێنراوه‌، چونکه‌ له‌ ڕابردوودا زافه‌ر ده‌میرای خێزانه‌که‌ی ئه‌مانی تاونبارکردووه‌و له‌ناوی بردوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش جیم تؤڵه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه‌ له‌ خێزانی ده‌میرای. (نیهات) یاریده‌ده‌ری زافه‌ر زۆربه‌ی تاوانه‌کانی له‌ژێر سه‌ردایه‌و ده‌یه‌وێت جێگه‌ی زافه‌ر بگرێته‌وه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی بۆ خۆی بێت، بۆیه‌ هاوکاریی جێمی کردووه‌ له‌ ڕفاندنی زه‌ینه‌بدا. دایکی زه‌ینه‌ب (سونا) ده‌میرای له‌ ڕێگه‌ی که‌سێکی نه‌ ناسراوه‌وه‌ ده‌رفێنرێت و پاشان ده‌کوژرێت. زافه‌ر کاتێک ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌زانێت خۆی له‌ سێداره‌ ده‌دات. له‌ کۆتاییدا زه‌ینه‌ب به‌ بێ دایک و باوکی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

زانیاری[دەستکاری]

  • ناوی دراما: کچەکەم لە کوێیه‌؟
  • بە تورکی: ?Kizim Nerede
  • ده‌رهێنه‌ر: ئه‌تیڵا جه‌نگیز
  • ساڵی به‌رهه‌مهێنان: ٢٠١١ - ٢٠١٠
  • ماوه‌: ٢٦ ئه‌ڵقه‌ (١٢٠ خوله‌ک)
  • په‌خش: ته‌له‌ڤیزیۆنی atv تورکی
  • کۆمپانیای به‌رهه‌مهێن: میدیاڤیزیۆن

به‌شداربووان[دەستکاری]

  • حوسەین ئەونی دانیاڵ (زافه‌ر ده‌میرای)
  • ئه‌جه‌ ئوسڵو (سونا ده‌میرای)
  • بوراک هاکی (کان گوله‌ر)
  • ئۆزجه‌ر گیوڕه‌ڵ (زه‌ینه‌ب ده‌میرای)
  • یۆنجه‌ جه‌فهه‌ر یه‌نه‌ڵ (ئیپه‌ک ده‌میرای)
  • یۆگمور کاشیف ئۆغڵو (مینه‌ ده‌میرای)
  • تۆلگا سه‌ڤاجی (به‌هادیر ئه‌رسڵان)
  • سۆیده‌ن سۆیداش (که‌مال ئۆرهون)
  • دایگو شه‌ن (نه‌سڵیهان پاسی)
  • کامیل گیوله‌ر (نیهات یامان)
  • ئه‌ردی بوڵات (روزگار ئوهان)
  • سه‌رکان شه‌ناڵپ (ئێمرێ ئه‌رسه‌لان)

کێشه‌کانی ئه‌م زنجیره‌یه‌[دەستکاری]

ئه‌م زنجیره‌یه‌ له‌ ڕاستیدا بیرۆکه‌که‌ی له‌ درامایه‌کی ئیسپانییه‌وه‌ وه‌رگیراوه که‌ له‌ ١١٠ ئه‌ڵقه‌ پێکدێت‌. ده‌رهێنه‌ری تورکیش هه‌مان بیرۆکه‌ی داڕشتووه‌، به‌لام به‌هۆی کێشه‌ی دارایی له‌ نێوان کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر و کاره‌کته‌ره‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌جه‌ ئؤسڵو (سونا) ئه‌مه‌ش دوای بڵاوکردنی ٢٣ ئه‌ڵقه‌ و وه‌ستانی بۆ ماوه‌ی ٤ هه‌فته‌ ئه‌جه‌ ئۆسڵو به‌شداری نه‌کرده‌وه‌ له‌و زنجیره‌یه‌دا و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر زۆربه‌ی ڕووداوه‌کان کورت بکاته‌وه‌ و به‌ ٣ ئه‌ڵقه‌ی دوایی کۆتای به‌م درامایه‌ بهێنێ.