حوسەین ئەونی دانیاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حوسەین عەونی دانیاڵ

لەدایکبوون١٢ی نیسانی ١٩٦٢
نیشتەجێیئیستەنبوڵ
نەتەوەتورک
پەروەردەبەشی شانۆ
پیشەئەکتەر
ھاوسەرئۆزگێن
مناڵ(ەکان)ئەلیف، دەنیز


حوسەین عەونی دانیاڵ ئەکتەرێکی تورکییە، لە ١٢-٤-١٩٦٢ لە شاری ترابزۆن لە وڵاتی تورکیا لە دایک بووە، ھەر لەسەرەتای تەمەنییەوە خولیای ئەوەی ھەبووە ببێتە پارێزەر، بەڵام بەھۆی باری ئابورییەوە لەگەڵ باوکیدا سەفەر دەکەن بۆ ئەنقەرە، لە ساڵی ١٩٨٠ دەچێتە بەشی شانۆی زانکۆی لەندەنی زانکۆی ٩ی ئەیلوول. لە چەند شانۆییەکی زانکۆکەدا بەشداری دەکات. لە ساڵی ١٩٨٥ بڕوانامەی بەشی شانۆ وەردەگرێت و زانکۆ بە سەرکەوتوویی تەواو دەکات.. پاشان لە یەکێک لە شانۆکانی شاری ئەنقەرە شانۆییەک نمایش دەکات. ھەرچەندە لە ژیانیدا کەسێکی توڕەیە ھەر لەبەر ئەمەشە کە لە زۆربەی ئەو بەرھەمانەی بەشداری دەکات، رۆڵێکی توڕەی دەدەنێ، لە ساڵی ٢٠٠١ دا خەڵاتی باشترین ئەکتەر وەردەگرێت. لەساڵی ٢٠٠٩ کاندید دەکرێتەوە بۆ باشترین رۆڵ لە فیلمی «ئازارەکانی پاییز» کە بە ڕۆڵی «کەنعان» بەشداریکردووە. ھەروەھا بەھۆی زنجیرەی (دۆڵی گورگەکان) کە بەرۆڵی یەڵچین بۆلۆت بەشداری کردووە، ناوبانگی زۆرتری پەیدا کردوو خۆشەویستیی لەلای خەڵک زۆر کرد. وە لەھەمان کاتدا بەھۆی زنجیرەی دوورکەوتنەوە لەعەشق کە بەڕۆڵی نزار عەزیز ئۆغڵو بەشداری کردووە، زیاتر لە لای خەڵک ناسێنرا. ئەم ئەکتەرە تا ئێستا ٥ ژنی ھێناوە، کەمترین ماوەی ژنھێنانی ٦ مانگ بووە، لە کۆتا خێزانیشی کچێکی ھەیە بەناوی ئەلیف. نازناوی دانیاڵێشی لە باپیرییەوە بۆ ماوەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٣ جارێکی تر ھاوسەرگیری لەگەڵ (ئۆزگین (دا کردووەو کچیکی لێ ھەیە بە ناوی (دەنیز).

بەشدارییەکا‌ن (شانۆگەری)[دەستکاری]

  • خۆشەویستی تەماویی - ٢٠١١
  • دڵسۆزی
  • خۆشەویستانم
  • غیتۆ
  • جیھانێکی شێت
  • کادینجیکلار
  • چەنگی کوێڕانە
  • دڵم دەربکە
  • نوسینگەی دەباشیر
  • ئە زیز نامە
  • کەلەپچە ٢٠٢٢

بەشدارییەکا‌ن (فیلم و زنجیرە دراما)[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی فەرمی[بەستەری مردوو]