کورت لەڤین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کورت لەڤین (Kurt Zadek Lewin) (١٨٩٠-١٩٤٧) زانایەکی دەروونناسیی ئەڵمانی – ئەمریکاییە.

لەڤین ساڵی ١٩٣٣ ئەڵمانیای نازیستەکانی جێھێشت و پەنای بۆ ئەمەریکا برد. ساڵانی ١٩٣٥-١٩٤٥ لە State University of Iowa Child Welfare Station وەک پرۆفیسۆر کاری کرد و تیۆریی «کایەی دەروونناسانە» Force-field analysis ی داڕشت. ساڵی ١٩٤٤ لە MIT - Massachusetts Institute of Technology لەتەک ھاوکارانیدا بنگەیەکیان دامەزراند بۆ تۆژینەوە دەربارەی «جۆشی گرووپ» Group Dynamics.


ڕاگواستەیەکی ناوداری لەڤین ھەیە دەڵێ: «چ نییە لە تیۆرییەکی باش کردەکیتر بێت» ’’nothing is as practical as a good theory’’ مەبەستیش دوو لایەنەیە: ھەم تیۆریی باش دەبێتە پیشمەرج بۆ پراکتیکی باش، ھەم ئەو تیۆرییە باشە کە کردەکییە یان ئاڕاستەیەکی کردەکی ھەیە.


لەڤین لە پەنجاکانەوە ھەتا حەفتاکانی سەدەی بیستەم کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو لە سەر تۆژینەوە لە ڕشتەی دەروونناسی و دەروونناسیی گرووپدا. تیۆرییەکانی لەڤین لە بواری سازمانگەری، ڕێبەرایتی و ھەروەھا گەشەی کارمەنداندا نەخشیان پەیدا کرد. [١]


سەرچاوە[دەستکاری]

Nationalencyklopedin

Psykologilexikon

«سازمانگەری»

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ Psykologilexikon ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.


بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

Kurt Lewin Institute