جۆشی گرووپ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

جۆشی گرووپ Group dynamics


زۆرانبازیی دەروونناسانە[دەستکاری]

«جۆشی گرووپ» وەک چەمک دربڕینە لە زۆرانبازیی دەروونناسانەی نێو گرووپ، بۆ نموونە سەرهەڵدان و گەشەی پەیوەندیی هەمەجۆر لە نێو ئەندامانی گرووپدا، لە نێو ئەندامانی گرووپ و ڕێبەردا و هەروەها لە نێوان دەستەی جۆراوجۆری نێو گرووپدا. لەوەش بترازێت ئەم چەمکە دەشێ زۆرانبازیی نێوان گرووپی جیاوازیش بگرێتەوە.


«تیۆریی کایەی دەروونناسانە»[دەستکاری]

«جۆشی گرووپ» سەرچاوە لە «تیۆریی کایەی دەروونناسانە» وە دەگرێت کە زانای دەروونناس کورت لەڤین (Kurt Zadek Lewin (1890-1947 دایڕشتووە. Lewin جەمکی «جۆشی گرووپ» لە ئاستێکی ئەبستراکتدا پێناسە دەکات و دەڵێت: «تایبەتمەندییەکی گرووپ بریتییە لەوەی گشتەیەکی پڕجۆشە، واتا هەر گۆڕانکارییەک لە گشتەکەدا ڕوو بدات، دەبێتە مایەی گۆڕانکاریی لە هەموو یەکینەکانی ئەم گرووپەدا». پاشان شاگردەکانی Lewin گوتیان: ڕادەی پەیوەندیی نێوخۆی نێوان یەکینەکانی نێو گرووپ پەیوەستە بە ڕادەی «گیرۆدەبوونی گرووپ» واتە گیرۆدەبوونی پێکهاتەکانی نێو گرووپەکە بەیەکەوە.

بواری پیادەکاری[دەستکاری]

چەمکی «جۆشی گرووپ» بەگشتی بە دوو جۆر بەکار دێت، جۆرێک بۆ دەربڕین لە جۆشی نێو گرووپی بچووک، بەتایبەتی گەر باس لە «کایەی دەروونناسانە» بێت. جۆرێکی دیکەیان بۆ دەربڕینە لە ئەزموون و ڕاهێنانی وەها کە بۆ گەشەدانە بە هۆشیاریی بەشداربوان دەربارەی ئەو هێزانەی لە ئافراندنی گرووپدا فەرماندەن، بۆ نموونە: ڕکابەری، دانوستان، پێوەر و پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕێبەر، هاریکاری و ... هتد.


سەرچاوە[دەستکاری]

تەرجەمە لە Natur och Kulturs Psykologilexikon. Henry Egidius. 1994