کایەی دەروونناسانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیۆریی کایەی دەروونناسانە (بە ئینگلیزی: Force-field analysis) بەرھەمی کورت لەڤین ی زانای دەروونناسە. تیۆریی «کایەی دەروونناسانە» دەڵێ مرۆڤ ھەرگیز تەنھا نییە، ھەمیشە دەوری دراوە بە کایەیەکی دەرووناسانە و ڕەفتاری مرۆڤ بەرتاوی دوو جۆر ھۆکارە:[١]

جۆرێک سۆبژەکتیڤە (زاتییە) - لە نێو مرۆڤ خۆیدایە، بۆ نموونە:

  • دەرک و لێکدانەوە و دیدی ئەو مرۆڤەیە بۆ «بارودۆخ» و ڕووداوی دەوروبەر.
  • بەستنەوەی ھۆکار بە دیاردەوە، بۆ نموونە گەر بەرھەم باش و سەرکەوتوو بوو ئەوا ھونەری خۆمانە و گەر دۆڕاین و کۆشانمان مایەپووچ دەرچوو، ئەوا تاوانی دەوروبەرە.
  • خۆبڕوا (بڕوا بەخۆبوون) و چاوەڕوانی و لێڕادیتن، «خۆدیتن» و «ئەودیتن» واتە - مرۆڤ چۆن لە خۆی و چۆن لە بەرامبەر دەڕوانێت، دیدی بەرامبەر ھەردوو لا چۆنە.
  • مەیل و بەھاگیری - چەمکی «مەیل» ھەردەم ئاڕاستەی بابەت، دیاردە یان کەسێکی بەرانبەرە.

جۆری دووەم ئۆبژەکتیڤە (بابەتەکیە) - لە دەوروبەری مرۆڤدایە: بریتییە لە خودی «بارودۆخ» و ئەوەی بەڕاستی ڕوو دەدات. بۆ نموونە سازمان، گرووپ و کاروبار. مرۆڤ ھەم بەرتاوی سازمان و گرووپ و کاروبارە، ھەم کاریگەریی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانە.

بە دیدی لەڤین مرۆڤ بەرتاوی نۆرم و بەھای گرووپە. لەبەر ئەوە باشترین ڕێگە بۆ گۆڕینی ڕەفتاری مرۆڤ بریتییە لە گۆڕینی نۆرم و بەھای گرووپ. بۆیە کار لەگەڵ گرووپ، خوێندن و ڕاھێنانی گەلدەست و ھەروەھا بەرنامەی تیمکاری ئاکام و بەرھەمی باشترە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bruzelius, Lars H. & Skärvad, Per-Hugo. Integrerad organisationslära. Studentlitteratur (2011): 290

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

Kurt Lewin Institute