ئێف-٢٢ ڕاپتۆر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Lockheed Martin F-22A Raptor JSOH.jpg

بەرنامەی ئێف-٢٢ ڕاپتۆر لەسەرەتای ساڵی ھەشتاکاندا دەستیپێکرد بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی فڕۆکەیەکی جەنگی زۆر پێشکەوتوو، ئەم فڕۆکە جەنگییە بە یەکەمین فڕۆکە جەنگییەکانی وەچەی پێنجەم دادەنرێت و بەتایبەتی بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ھێزی ئاسمانی ڕووسی لەکاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا دروستکراوە. لەگەڵ ڕووخانی دیواری بەرلیندا ئەرکەکانی ئەم فڕۆکە جەنگییانە زیادیان کرد و چەندین ئەرکی تریان پێسپێررا وەک ئەرکەکانی پێکانی ورد و دروستی ئامانجەکانی سەر زەوی.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

ئێف-٢٢ ڕاپتۆر فڕۆکەیەکی جەنگییە کە تەنھا یەک نەفەر ھەڵدەگرێت و دوو بزوێنەری ھەیە. توانای مانۆرکردنی ئێجگار بەرزە و لەھەموو فڕۆکەکانی تری وەچانی پێنجەمی فڕۆکە جەنگییەکان بەتواناترە، تەکنۆلۆجیای بەکارھاتوو لەم فڕۆکەیەدا بریتیە لە تەکنۆلۆجیای دزەکی یان ڕادار ڕەوێنی Stealth. ئەم فڕۆکەیە لەسەرەتادا بۆ شەڕکردن لە ئاسماندا دروستکرا، بەڵام دواتر پەرەی پێدرا و توانای ئەوەی پێدرا بۆ ھێرشی سەرزەمینی و شەڕی ئەلیکترۆنیش بەکاربێت. کۆمپانیای لۆکھید بۆ پیشەسازی فڕۆکە بەڵێندەری سەرەکی پڕۆژەکەیە.