کرداری ئێرگەتیڤ
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
لە زمانناسیدا، کرداری ئێرگەتیڤ کردارێکە کە دەتوانی تێپەر یان تێنەپەڕ بێ و بکەرەکەی ئەگەر تێنەپەڕ بێ لەگەڵ بەرکارەکەی ئەگەر تێپەڕ بێ یەکێکە. کرداری ئێرگەتیڤ خۆی دەبێتە دوو بەش. یەکەم ئێرگەتیڤی کامڵ و دووھەم ئێرگەتیڤی پساو. لە ئێرگەتیڤی کامڵدا کردار لە ھەموو کاتەکانیدا تایەتمەندییەکانی سەرەوی ھەیە بەڵام لە ئێرگەتیڤی پساودا وا نییە.
لە کوردیدا [دەستکاری]
لە زمانی کوردیدا بۆ وێنە لە کوردیی باکووریدا و لە کاتی ڕابردوودا، کردار ئێرگەتیڤە. بۆ وێنە لەم شێوەزارەدا:
- ئەز چووم.
- تە ئەز دیتم.
لێرەدا ھەر وەکی دیارە بکەری کرداری تێنەپەڕی «چوون» لەگەڵ بەرکاری کرداری تێپەڕی «دیتن» یەکەن و کردار ئێرگەتیڤە.
سەرچاوە [دەستکاری]
- دانشپژوە، فاطمە، ارگاتیو در زبان کردی، تھران، نشر داستان، ١٣٨٩