زار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زار (بە ئینگلیزی: Dialect) بەشێکی بچووکتر لە زمانە کە تایبەتمەندییەکانی خۆی ھەیە. زارەکانی ھەر زمان لەگەڵ یەک پەیکەرەی ئەو زمانە دروست دەکەن.

زارەکان دەتوانن لەگەڵ یەک جیاواز بن:

  • لە وشەکاندا: (بۆ وێنە بە موکریانی دەڵێن مزگەوت بەڵام بە ئەردەڵانی دەڵێن مزڲت).
  • لە گۆکردندا: وشەکان وەکوو یەک دەنووسرێن بەڵام جیاواز گۆ دەکرێن لە لایەن ئاخێوەرانی جۆراوجۆرەوە.
  • لە ڕێزماندا: (بۆ وێنە بە موکریانی دەڵێن لە دوورڕا بەڵام بە ئەردەڵانی دەڵێن لە دوورەو).

دابەشبوونی زمان[دەستکاری]

بە ئێنگلیزی

  • -Language = واتا زمان. بۆ نموونە زمانی کوردی
  • -Dialect = واتا شێوەزار؛ کە بچووکتر لە زمانه. بۆ نموونە شێوەزاری سۆرانی.
  • -Subdialect = واتا دەڤۆک یان بنزار، کە بچووکترە لە شێوەزار. بۆ نموونە دەڤۆک/بنزاری موکریانی.

- موکریانی دەڤۆکەکە لە شێوەزاری سۆرانی، سەر بە زمانی کوردی.