کتێبدز
نووسەر | مارکوس زوساک |
---|---|
وێنەکێش | ترودی وایت |
دانەری بەرگ | Colin Anderson/Brand X Pictures/Getty Images |
وڵات | ئوسترالیا |
زمان | ئینگلیزی, ئەڵمانی |
چەشن | ڕۆمان-خەیاڵی مێژویی |
بڵاوبوونەوە | 2005 Picador |
جۆری کتێب | Print (Hardback & Paperback) |
لاپەڕەکان | ٥٨٤ |
ژپنک (ISBN) | 033036426X |
OCLC | ١٨٣٦١٢٥٩٩ |
LC Class | PZ7.Z837 Boo 2007 |
For additional editions see The Book Thief > Editions at Goodreads.com |
کتێبدز یان دزی کتێب (بە ئینگلیزی: The Book Thief) ڕۆمانێکی ئینگلیزی - ئەڵمانییە لەنووسینی ڕۆماننووسی ئوسترالی (مارکوس زوساک) ەوە نووسراوە. ڕۆمانەکە بۆیەکەمینجار لەساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرایەوە. باسوخواسی ڕۆمانەکە لەوڵاتی ئەڵمانیایە لەمیانەیشەڕی جیھانیی دووەم کاتێک ژیانی جووەکان و کۆمۆنیستەکان لەمەترسیدابوو لەکاتی دەسەڵاتی حیزبی نازی لەو وڵاتە.
چیڕۆک
[دەستکاری]ڕۆمانەکە بە کەسایەتی مەرگ دەست پێ دەکات کە لەلایەک باسی وێرانکاری وڵات وە لەلایەکیش باس لەژیانی کچێکی ژیکەڵەی ١٠ بۆ ١٤ ساڵان بەناوی لیزێل دەکات، کاتێک لەڕێگایە بۆ ئەو ماڵە نوێیەی کە بڕیاروایە دایک و باوکێکی نوێ ھەڵیبگرنەوە و پەروەردەی بکەن. لەڕێگادا لیزێل براکەی گیانلەدەستدەدات. دوای ناشتنی براکەی لیزێل دەچێتە ماڵە نوێیەکەی و چاوی بە ھانس و ڕۆزا دەکەوێت کە ئەوان دەبن بە باوک و دایکێکی نوێ بۆئەو. بەتێپەڕبوونی کات لیزێل لەماڵە نوێیەکەی دەگونجێت و نیمچە ھاوڕێیەتییەکیش لەگەڵ کوڕە دراوسێیەکییان بەناوی ڕودی درووستدەکات.
لەمیانەی وێرانکاری وڵاتدا ھانس کوڕێکی لاوی جوولەکە بەناوی ماکس لەماڵەکەی دەشارێتەوە کەپێشتر قەرزداری ژیانی باوکی ئەو کوڕەبووە. لەھەمان کاتدا لیزێل ھەوڵی خوێندنەوەی کتێب دەدات و بەشێک لەو کتێبانەشی بەزی چنگ دەکەوێت، لیزێل لەگەڵ ماکس پەیوەندی ھاوڕێیەتی بەتین لێنوانییان درووستدەبێت بەیەکەوە شەو و ڕۆژ وتووێژ دەکەن لەسەر خوێندنەوە و کتێبەکان و ژیان کەبەشێ لەوکتێبانەش قەدەغەکراوە لەلایەن حکوومەتی ئەوسا و دەسووتێندران. لیزێل لەپاڵ خوێدنەوەی کتێبە دزراوەکان ئەوا دەستدەکات بەنووسینی چیڕۆکی خۆی.
فیلم
[دەستکاری]لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ فیلمێک لەدەرهێنانی (Brian Percival) لەسەر ڕۆمانەکە دەرچوو، کەوێنەگرتنی فیلمەکە لە ئەڵمانیا بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |