کانی یڵماز
کانی یڵماز | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٠ سەری کانی |
مەرگ | ١١ی شوباتی ٢٠٠٦ (بە تەمەنی ٥٦
) عێراق |
گۆڕ | پارێزگای ڕحا |
پیشە | Partisan، سیاسەتوان |
حیزب | پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) |
کانی یڵماز (ناوی خۆی فەیسەڵ دونلایجی، لەدایکبووی ١٩٥٠ لە جەیلان پنار - مردووی ١١ی شوباتی ٢٠٠٦[١][٢]) یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو. سەردەمانێک کانی لە کودەتای ١٢ی تەممووز لە تورکیا گیرابوو و بۆ ١٢ ساڵ لە زیندانی عەسکەریی ئامەد مابووەوە. دواتریش ئاوارەی وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا بووە و لەگەڵ عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا لە پەکەکە جیابوونەوە و پارتێکی تازەیان بەناوی پارتی وڵاتپارێزی دیموکراتیی کوردستان دروست کرد.
کانی ھاوسەری ژنەنووسەر شێری لەیزەر بوو. لە ڕووداوێکی تیرۆریستیدا لە ١١ی شوباتی ٢٠٠٦دا[٣] لە سلێمانی کوژرا و تەرمەکەی لە ڕەحا نێژرا. دوای ڕووداوەکە و لە ڕاگەیەندراوێکی پارتەکەیدا، بە فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستان وەک ئەنجامدەری کارە تیرۆریستییەکە تۆمەتبار کرا.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Laizer, Sheri (2021-02-11). "Brakuji on The 15th Anniversary of The Murder of Kani Yilmaz". Kurd Net – Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-10.
- ^ "PKK's worst assassination to date". www.hurriyet.com.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2021-08-10.
- ^ Laizer, Sheri (2016-11-11). "PKK's Assassination of Kani Yilmaz and Serdar Kaya". Kurd Net – Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-10.
- ^ "Indymedia NL (The Netherlands) – PKK killed Kani Yilmaz and Sabri Tori". www.indymedia.nl. Retrieved 2021-08-10.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |