ئیڤان سایمن کاری ئێڵوێس (/ˈɛlwɪs/؛ لەدایکبووی ٢٦ تشرینی یەکەمی ١٩٦٢)[١][٢] ئەکتەر و نووسەرێکی بەڕیتانییە.[٣][٤] زۆر ناسراو بۆ ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە فیلمدا وەک ڕۆڵی وێستڵی لە The Princess Bride (١٩٨٧)، ڕۆبن ھوود لە Robin Hood: Men in Tights (١٩٩٣)، و دکتۆر لۆرێنس گۆردن لە زنجیرە فیلمیSaw. ئەو ناسراویشە بۆ ڕۆڵە سەرەکییەکانی لە فیلمەکانی وەک Glory (١٩٨٩)، Hot Shots! (١٩٩١)، و The Jungle Book (١٩٩٤)، ھەروەھا ڕۆڵە یاریدەدەرەکانی لە فیلمەکانی وەک Days of Thunder (١٩٩٠)، Bram Stoker's Dracula (١٩٩٢)، Twister (١٩٩٦)، Kiss the Girls (١٩٩٧)، درۆزن درۆزن (١٩٩٧)، مایکڵ کۆڵینس لە From the Earth to the Moon (١٩٩٨)، Cradle Will Rock (١٩٩٩)، Shadow of the Vampire (٢٠٠٠)، The Cat's Meow (٢٠٠١)، Ella Enchanted (٢٠٠٤)، A Christmas Carol (٢٠٠٩)، و No Strings Attached (٢٠١١).[٥] ئەو ڕۆڵی کەمی ھەبووە لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی وەک The X-Files، ساینفێڵد، Psych، و شتە نامۆکان.[٦] ئەو بەژداری لە وەرزی سێیەمی The Marvelous Mrs. Maisel بەڕۆڵی گاڤین ھاوک، ئەکتەرێکی بڕۆدوەی ناودار.[٧]