کارناتاکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارناتاکا
ویلایەتی ھیندستان
شوێنی کارناتاکا لە ھیندستان
شوێنی کارناتاکا لە ھیندستان
نەخشەی شاری کارناتاکا
نەخشەی شاری کارناتاکا
وڵات ھیندستان
ناوچەباشووری ھیندستان
ڕووبەر
 • سەرجەم١٩١٩٨٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٤٬١٢٠ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١١)
 • سەرجەم٦١٬٠٩٥٬٢٩٧[١]
ناوچەی کاتیUTC+٠٥:٣٠

کارناتاکا ویلایەتێکە لە کۆماری ھیندستان. ڕووبەرەکەی ٧٤ ھەزار و ٧٤٬١٢٢ square mile (١٩١٬٩٨٠ km2). لە سوریا گەورەترە بەڵام لە سەنیگال بچووکترە. لە جوگرافیای نەریتی ھیندستاندا بەشێکە لە ناوچەی باشوور. ٣١ قەزای ھەیە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٦١٫١ ملیۆن کەسە.[١] وەزیری سەرەکی ئێستای ویلایەتەکە باساڤاراج بۆمای لە پارتی بەھاراتیا جاناتا (BJP)یە.[٢] بەنگالۆر پایتەختی ویلایەتی کارناتاکایە. ھەروەھا بە پایتەختی ئایتی ھیندستان ناسراوە. میسۆر، مانگالۆر، ھوبلی-دارواد، کالابورگی و ھۆسپێت شارە گەورەکانی تری کارناتاکان. شوێنەکانی بینین لە کارناتاکا بریتین لە بەنگالۆر، میسۆر، ھامپی، بیجاپور، بێلور/ھالێبید، شیڤامۆگا، ساناتی (یادگیر) وشراڤانابێلاگۆلا. باخچەی ڕوەکی لالباگ، بادامی و ئاوی جۆگ ھەندێک لە شوێنە گەشتیارییە ناسراوەکانی کارناتاکان. زمانی کەنەدا زمانی فەرمی ویلایەتەکەیە و دیارترین زمانە کە خەڵکی کارناتاکا قسەی پێدەکەن. ھەروەھا لە زمانەکانی کارانتاکا بە زمانی تیلوگو، تامیل، ماراتی، ھیندی و مالایالم قسە دەکرێن.[٣] زمانی کەنەدی وەک یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی ھیندستان ڕاگەیەندراوە. زۆرترین ژمارەی خەڵاتی گنانپیتی بەدەستھێناوە - ٨، کە دەبەخشرێتە نووسەران.[٤]کارناتاکا لە ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ دەریای عەرەبی، لە باکووری ڕۆژاوای گۆا، لە باکوورەوە لەگەڵ ماھاراشترا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ تێلانگانا، لە ڕۆژھەڵاتەوە ئەندرە پرادێش، لە باشوورەوە لەگەڵ تامیل نادو و لە باشووری ڕۆژاوای کیرالا. لە ڕووی تۆپۆگرافییەوە، کارناتاکا لە کەنارەکانی دەریای عەرەبی، غاتەکانی ڕۆژاوا، فەلاتی دەکان و غاتەکانی ڕۆژھەڵات پێکدێت. مێژووی کارناتاکا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی پێش زایین. یەک لە دوای یەک کارگێڕانی بەتوانا لە ھۆیسالا و چالوکیا و فەرمانڕەوا بەھێزەکانی ڤیجایاناگارا، تا ھاتنی موغەکان لە سەدەی ١٧ و ئینگلیزەکان لە سەدەی ١٨ بەشدارییان کردووە لە تێکەڵکردنی کولتوور و میرات کە ھێندەی دەوڵەمەندە بە ھەمان شێوەی کۆن.

ھێماکانی پارێزگاکانی کارناتاکا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "List of districts of Karnataka". www.census2011.co.in. Retrieved 2019-03-13.
  2. ^ "Chief Ministers of Karnataka". Karnataka.com (بە ئینگلیزی). 2016-11-29. Retrieved 2019-03-13.
  3. ^ "Languages of Karnataka - Languages Spoken in Karnataka - Local Languages of Karnataka". www.bharatonline.com. Retrieved 2019-03-13.
  4. ^ "Jnanpeeth Awardees from Karnataka | Jnanapeeta Awardees | Jnanpith Award". www.karnatakavision.com. Archived from the original on 2021-02-11. Retrieved 2019-03-13. ١١ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.