کارلۆس کویرۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کارلۆس مانوێل بریتۆ لیال کویرۆز (لەدایکبووی ١ی ئازاری ١٩٥٣) ڕاھێنەری تۆپی پێی پورتوگالی و سەرۆکی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانە. یاریدەدەری ڕاستی ئەلێکس فێرگسۆن بوو لە مانچستەر یونایتد و لەگەڵیدا نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەورووپای لە وەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨، جامی جیھانی یانەکان لە ٢٠٠٨، خولی نایابی ئینگلیزی لە وەرزەکانی (٢٠٠٢–٠٣، ٢٠٠٦–٠٧، ٢٠٠٧–٢٠٠٨) بەدەستھێنا) و جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە It ھەروەھا وەرزی (٢٠٠٣–٠٤) و جامی یانەکانی ئینگلیزی لە وەرزەکانی (٢٠٠٥–٠٦، ٢٠٠٨–٠٩ و ٢٠٠٩–١٠). ھەروەھا بۆ ماوەیەک ڕاھێنەری یانەی ڕیال مەدرید بووە. لە بواری ڕاھێنەرایەتی نیشتمانیدا ڕاھێنەری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئەفریقای باشوور و پورتوگال و ئێران و کۆڵۆمبیا و میسر بووە.[١] کویرۆز بۆ ماوەی دوو قۆناغ یاریدەدەری ئەلێکس فێرگسۆن بووە لە مانچستەر یونایتد، بۆ ماوەی دوو قۆناغیش سەرۆکی ھەڵبژاردەی پورتوگال بووە و سەرکردایەتی ئەم تیپەی کردووە لە مۆندیالی ٢٠١٠.[١] ھەروەھا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور سەرکەوت بۆ مۆندیالی ٢٠٠٢ و لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئێران بۆ جامی جیھانی ٢٠١٤، ٢٠١٨ و ٢٠٢٢. لە خاڵە گرنگەکانی تری ڕاھێنەرایەتییدا، دەتوانین ئاماژە بە سەرۆکی ڕاھێنەری ڕیاڵ مەدرید بکەین لە وەرزی (٢٠٠٣–٢٠٠٤) ی لالیگا، کە بە ماوەیەکی ناسەرکەوتوو دادەنرێت بۆ ئەو.[١] ھەروەھا ئەزموونی ڕاھێنەرایەتی لە خولی J -League (ژاپۆن) و MLS (ئەمریکا) و ھەڵبژاردەی ئیماراتی ھەیە.[١]لە تەمەنی گەنجیدا، لە تەمەنی ١٥ بۆ ٢١ ساڵیدا، کویرۆز گۆڵپارێز بووە بۆ تیپی زێدی خۆی لە شاری نامپولا لە مۆزەمبیق، یانەی فرۆڤیاریۆ نامپولا.[٢] لە ساڵی ١٩٧٤ بڕوانامەی ئەندازیاری میکانیکی لە زانکۆی لۆرێنزۆ مارکێس لە مۆزەمبیق تەواو کردووە[٣] و دوای ئەوەی مۆزەمبیق سەربەخۆیی خۆی لە پورتوگال ڕاگەیاند و شۆڕشی قەرنازی لە پورتوگال ڕوویدا، کویرۆز وازی لە تۆپی پێ ھێنا و ڕووی لە پورتوگال کرد.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ "کیروز مربی موفق در ردھٔ سنی پایھ".
  2. ^ "PROFILE: Carlos Queiroz (Player)" (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 3 دسامبر 2013. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ http://www.trt.net.tr/portuguese/desporto/2019/01/20/carlos-queiroz-um-tecnico-com-pergaminhos-para-dirigir-a-selecao-nacional-da-colombia-1129440
  4. ^ "Portugal's coach is chasing a personal dream". independent.co.uk. London: Independent News and Media. 29 June 2010. Retrieved 3 July 2010.