ڤلادیڤۆستۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤلادیڤۆستۆک
دامەزران٢٠ی حوزەیرانی ١٨٦٠
ناو بە زمانی فەرمیВладивосток
ناسناوی خەڵکвладивостокцы
وڵاتڕووسیا
پایتەختیپریمۆرسکی کرای، Vladivostoksky Urban Okrug، Far Eastern Federal District
دابەشکاریی کارگێڕیVladivostoksky Urban Okrug
ناوچەی کاتیUTC+10:00
پۆتانی شوێن٤٣°٧′٠″N ١٣١°٥٤′٠″E
دانیشتووان٥٩٧٬٢٣٧
لەخۆگرتنەکانLeninsky City District, Vladivostok، Q4349419، Pervorechenskiĭ raĭon، Q16699112، Frunzensky District
بەرزی لە ئاستی دەریا٨ مەتر
خەڵاتەکانفەرمانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر، فەرمانی لینین
ڕووبەر٣٣١٫١٦ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە690000–690999
وێبگەhttp://vlc.ru/
وەسفی ئاڵاflag of Vladivostok
وەسفی نیشانcoat of arms of Vladivostok
ئابووری بابەتeconomy of Vladivostok
Time of earliest written record٢٠ی حوزەیرانی ١٨٦٠
کۆدی تەلەفۆن423
Category for honorary citizens of entityQ7980814
Map

ڤلادیڤۆستۆک گەورەترین شار و ناوەندی ئیداری پریمۆرسکی کرای لە ڕووسیایە. شارەکە دەکەوێتە دەوروبەری کەنداوی گۆڵدن ھۆرن لەسەر دەریای ژاپۆن، ڕووبەرەکەی ٣٣١٫١٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (١٢٧٫٨٦ میل چوارگۆشە)، ژمارەی دانیشتووانەکەی تا ساڵی ٢٠٢١ ٦٠٠ ھەزار و ٨٧١ کەس بووە.[١]ڤلادیڤۆستۆک دووەم گەورەترین شارە لە ناوچەی فیدراڵی ڕۆژھەڵاتی دوور و ھەروەھا ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا، دوای خابارۆڤسک.

ئەم شارە لە ساڵی ١٨٦٠ وەک بنکەیەکی سەربازی ڕووسیا دامەزراوە. لە ساڵی ١٨٧٢ بنکەی سەرەکی ھێزی دەریایی ڕووسیا لە زەریای ھێمن گواسترایەوە بۆ ئەو شارە و دواتر ڤلادیڤۆستۆک دەستی بە گەشەکردن کرد. دوای سەرھەڵدانی شۆڕشی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١٧، ڤلادیڤۆستۆک لە ساڵی ١٩١٨ لەلایەن سەربازە بیانییەکانەوە داگیرکرا و دواھەمینیان لە ژاپۆن تا ساڵی ١٩٢٢ نەکشانەوە؛ تا ئەو کاتە ھێزەکانی سوپای سپی دژە شۆڕش لە ڤلادیڤۆستۆک بەپەلە ڕووخان و دەسەڵاتی سۆڤیەت لە شارەکەدا دامەزرا. دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت، ڤلادیڤۆستۆک بوو بە ناوەندی ئیداری پریمۆرسکی کرای.

ڤلادیڤۆستۆک گەورەترین بەندەری ڕووسیایە لەسەر ئۆقیانووسی ئارام ھەروەھا ناوەندی سەرەکی ئابووری و زانستی و کولتووری ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیایە، ھەروەھا ناوەندێکی گرنگی گەشتیارییە لە ڕووسیا. وەک کۆتایی ھێڵی ئاسنی ترانس سیبیریا، شارەکە لە ساڵی ٢٠١٧دا زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی کرد.[٢] ئەم شارە ناوەندی کارگێڕی ناوچەی فیدراڵی ڕۆژھەڵاتی دوورە، و شوێنی بارەگای بەلەمی زەریای ھێمن لە ھێزی دەریایی ڕووسیایە. بەھۆی شوێنی جوگرافی ناوازەیەوە، و کولتوری ڕووسییەکەی، شارەکە بە «ئەورووپا لە ڕۆژھەڵات» ناوزەد کراوە.[٣][٤] زۆرێک لە کونسوڵخانە و بازرگانییە بیانییەکان لە ڤلادیڤۆستۆک ئۆفیسیان ھەیە. بە مامناوەندی پلەی گەرمی ساڵانە کە نزیکەی ٥ پلەی سەدییە (٤١ پلەی فەھرەنگی) ڤلادیڤۆستۆک کەشوھەوایەکی ساردی ھەیە بۆ شوێنی کەنار دەریاکانی لە ناوەڕاستی پانی دا. ئەمەش بەھۆی بای زەوییە بەرفراوانەکانی ئۆراسیا لە وەرزی زستاندا دەگەڕێتەوە، ھەروەھا پلەی گەرمی زەریاکان سارد دەکاتەوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "RUSSIA: Dal'nevostočnyj Federal'nyj Okrug". citypopulation.de. Retrieved 2022-03-13.
  2. ^ Екатерина Века (February 7, 2018). "Владивосток вошёл в топ-5 самых популярных у туристов городов России". Администрация Приморского края. Retrieved October 8, 2020. ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Alexander Jacoby (July 5, 2005). "Eastern Europe in the Far East". The Japan Times. Retrieved October 11, 2020.
  4. ^ Alex Nosal. "Vladivostok, Europe in Middle of The Orient". The Seoul Times. Retrieved October 11, 2020.