ڤایکینگ ٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤایکینگ ٢

ڤایکینگ ٢ (بە ئینگلیزی: Viking 2) دووەم کەشتی ئاسمانی ناسا بوو کە لە چوارچێوەی بەرنامەی 'ڤایکینگ' ناردی. ئەو کەشتییە مانگێکی دەسکردی لەگەڵ بوو بۆ ئەوەی خوول بە دەوری مەریخدا بکات، و ئامێری ڤایکینگیش لەسەر مەریخ لێکۆڵینەوە بکات. ئەوە بوو ئەو ئامێرە بەردەوام بوو تا ١٢٨١ رۆژی سەر مەریخ، بە واتای لە کار کەوت لە ڕێکەوتی ١٢ نیسانی ساڵی ١٩٨٠ بە هۆکاری ئەوەی هێز و توانای پاترییەکەی و ھێزی تێدا نەما، بەڵام مانگە دەسکردەکە بەردەوام بوو هەتا ٢٥ی تەممووزی ساڵی ١٩٧٨. ئەو مانگە دەسکردە توانی ٧٠٦ خوول بە دەوری مەریخدا بکات و وە توانی نزیکەی ١٦٠٠٠ هەزار وێنەی بنێرێتەوە سەر زەوی. [١]

ناردنی[دەستکاری]

کەشتی ئاسمانی ڤایکینگ ٢ لە ٩ ئەیلوولی ساڵی ١٩٧٥ ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کرا بە ئامانجی ناردنە سەر هەسارەی مەریخ لە ناو دڵی مووشەکی (تیتان ٣) مانگە دەسکردەکە دوای ٣٣٣ ڕۆژ ئینجا وێنەی مەریخی ناردەوە. [٢]

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

ماڵپەری ڤایکینگ