ڕەگەزنامە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەگەزنامە بریتییە لە پێگەیەک کە سەر بە نەتەوەیەکی دیاریکراوە، وەک ئەوەی پێناسەی کۆمەڵێک کەس کە لە وڵاتێکدا ڕێکخراون، لەژێر یەک دەسەڵاتی یاساییدا دەژین، یان وەک کۆمەڵێک کەس لەسەر بنەمای کولتوور، یەکگرتوون.[١][٢][٣]

لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا، ڕەگەزنامە ناسنامەیەکی یاسایییە کە ئەو کەسەی ھەڵگرییەتی، بە تەواوی بەشێکە لە نەتەوە و نیشتیمانەکەی، لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی سەروەردا.[٤] دەسەڵاتی دادوەری دەوڵەت بەسەر کەسی ھەڵگردا دەچەسپێت و پاراستن و مافەکانی دەبنە ئەرکی دەوڵەت، و لە دەوڵەتەکانی تریش دەتوانێت مافەکانی وەربگرێت.[٥]

لە ماددەی ١٥ی بانگنامەی جیھانیی مافەکانی مرۆڤدا ھاتووە کە «ھەموو کەسێک مافی ڕەگەزنامەی ھەیە»، ھەروەھا «نابێت ھیچ کەسێک بە ئارەزووی خۆی لە ڕەگەزنامەی خۆی بێبەش بکرێت و مافی گۆڕینی ڕەگەزنامەی خۆی لێ بێبەش بکرێت». کەسێک کە ڕەگەزنامەی ھیچ دەوڵەتێکی نەبێت بە کەسێکی بێ دەوڵەت ھەژمار دەکرێت، بەپێی یاسا و ڕێسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، مافی ھەر دەوڵەتێکە کە دیاری بکات کە خەڵکی وڵاتەکەی کێن، ئەم جۆرە دیاریکردنانە بەشێکن لە یاسای نەتەوەیی. لە ھەندێک حاڵەتدا، دیاریکردنی نەتەوەیی بە یاسای نێودەوڵەتی گشتی بەڕێوە دەچێت، بۆ نموونە بە پەیماننامەکانی بێ دەوڵەتی و ڕێککەوتننامەکان.[٦][٧]

پرۆسەی بەدەست ھێنانی ڕەگەزنامە پێی دەوترێت ناسنامەدان. ھەر دەوڵەتێک لە یاسای ڕەگەزنامەی خۆیدا ئەو مەرجانە دیاری دەکات کە بەپێی ئەو مەرجانە، دەوڵەت کەسەکان وەک ھاووڵاتی خۆی دەناسێنێت. ھەندێک وڵات ڕێگە بە ھاووڵاتیانی خۆیان دەدەن کە چەندین ڕەگەزنامەیان ھەبێت و ھەندێکی تر پێداگری لەسەر بوونی یەک ڕەگەزنامەی تایبەتدا دەکەن.[٨]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

وردتر بخوێنەوە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Nationality Definition & Meaning | Britannica Dictionary". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-18.
  2. ^ Publishers, HarperCollins. "The American Heritage Dictionary entry: nationality". www.ahdictionary.com. Retrieved 2023-08-18.
  3. ^ "nationality". Cambridge Dictionary.
  4. ^ "A quarter of countries still have nationality laws that discriminate against women". Equality Now (بە ئینگلیزی). 2022-07-07. Retrieved 2023-12-29.
  5. ^ Boll, Alfred Michael (2007). Multiple Nationality And International Law. Martinus Nijhoff Publishers. p. 114. ISBN 978-90-04-14838-3. Archived from the original on 2020-07-26. Retrieved 2020-02-19.
  6. ^ Spiro, Peter (2011). "A New International Law of Citizenship". American Journal of International Law. 105 (4): 694–746. doi:10.5305/amerjintelaw.105.4.0694. Archived from the original on 2021-12-27. Retrieved 2021-03-30.
  7. ^ "Nationality | International Law & Human Rights | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  8. ^ Huddleston, Thomas (2020-05-28). "Naturalisation in context: how nationality laws and procedures shape immigrants' interest and ability to acquire nationality in six European countries". Comparative Migration Studies. 8 (1): 18. doi:10.1186/s40878-020-00176-3. ISSN 2214-594X.