دەوڵەتی سەروەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
ئەم وتارە سەبارەت بە چەمکی دەوڵەت لە یاسای نێونەتەوەییدا نووسراوە. بۆ واتا گشتییەکەی چەمکی دەوڵەت، وتاری دەوڵەت ببینە.


دەوڵەتی سەروەر یان دەوڵەتی فەرمانڕەوا یان دەوڵەتی حاکم ئەو دەوڵەتەیە کە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییانە بێ: ١) ئاپۆرەیەکی ھەمیشەیی، ٢) مەڵبەندێکی دیاریکراو، ٣) حکوومەتێک، ٤) توانای دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتە سەروەرەکانی تردا. [١]

دەوڵەت وەکوو کەسایەتییەکی نێونەتەوەیی دەشێ خاوەنی ھەمووی ئەو تایبەتمەندییانە بێ. دەوڵەتی سەروەر سەر بە ھیچ ھێز یان دەوڵەتێکی تر نییە و بوونیشی گرێدراو بە بوونی ھیچ ھێز یان دەوڵەتێکی تر نییە.

"سێ پێناسەی جیاواز بۆ دەوڵەت پێشکەش کراوە: پێناسەی قانوونی، پێناسەی فەلسەفی، و پێناسەی سیاسی. لە پێناسە قانوونییەکەیدا، دەوڵەت یەکەیەکە کە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییانە بێ:
١) حەشیمەت، ٢) سەرزەمین، ٣) سەروەری، ٤) حکوومەت."[٢]

[دەستکاری] وتارە پێوەندیدارەکان

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  1. ماڵکم ناتان شاو (Malcolm Nathan Shaw) پرۆفیسۆری یاسای نێودەوڵەتییە. ئەو لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناوی یاسای نێونەتەوەیی (International law) لە لاپەڕەی ژمارە ١٧٨ وەھا دەڵێ:

    "... the state as an international person should possess the following qualifications: (a) a permanent population; (b) a defined territory; (c) government; and (d) capacity to enter into relations with other states."

  2. (ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، زانکۆی کوردستان، سنە ١٣٨٨)
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر