ڕەمەزان شکور
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ڕەمەزان شکور حوسێن محەممەد لەدایکبووی ١٨ی ئابی ١٩٧٦ لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ١٣٩٦ کۆچی، ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ھۆزی جەباری، ڕەمەزان شوکر کەسایەتی بانگخواز و وتاربێژی ئیسلامییە، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ شەهیدکرا.
باوکی زوبێر | |
---|---|
ناو: | باوکی زوبێر |
ناوی تەواو: | ڕەمەزان شکور حسێن محەممەد |
ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ۱٨ی ئابی ۱۹۷٦ |
شوێنی لەدایکبوون: | کوردستان |
ڕێکەوتی مردن: | ۲۹ کانوونی دووەمی ۲۰۱۳ |
شوێنی مردن: | ڕێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکووک |
بیروباوەڕ: | سوننە سەلەفی |
بواری کردوکۆش: | زانستی شەرعی |
پەروەردە و گەشەکردن
[دەستکاری]لە خێزانێکی ھەژار و ڕەنجەبەردا چاوی بە دونیا ھەڵھێنا، خێزانێکی موسڵمان و کاسب، لە شاری کەرکووک لە گەڕەکی شۆرجە گەورە بوو تێیدا تاوەکو دەستی داری گرت، ئەویش وەک برایانی تری شانیدا بە کرێکاری کردن بۆ پەیداکردنی پارووی ژیان.
سیفاتی لاشەیی
[دەستکاری]پیاوێکی باڵابەرز بوو، دەنگێکی زوڵاڵی ھەبوو، ڕیشێ چڕو پڕێ ڕەشی ھەبوو.
تێکۆشان و زەحمەتکێشانی بۆ دابین کردنی ژیانی
[دەستکاری]خەریکی کرێکاریبوو، وەک بلۆک بارکردن و حەماڵی و کاری بیناسازی. ھەردەم بە جوانی کارەکانی خۆی ئەنجام ئەدا.
خێزان
[دەستکاری]مامۆستا دایک و باوکی ماوە و پێنج براو چوار خوشکی ھەیە، ھەروەھا سێ ژنی ھێنابوو لە دوای خۆی دوو خێزانی بە جێ ھێشتبوو، لەگەڵ شەش منداڵ کە چواریان کوڕن (زوبێر، عەبدوللەتیف، داود و موسا) ئەوانی تر کچن (خەدیجە و زەھرا).
ھەوڵ و کۆششی بۆ بە دەستھێنانی زانستی شەرعی
[دەستکاری]مامۆستا خاوەنی ھیمەتێکی بڵند بوو لە فێربوونی عیلمی شەرعیدا. لە سەرەتادا ھەوڵی تەرخان کردبوو بۆ فێربوونی قورئانی پیرۆز، تاوەکو شارەزایەکی باشی پەیدا کرد. ھەروەھا ھەندێک زانستی سەرەتایی فێربوو دەربارەی (تەوحید و سوننەت). ھەروەھا شارەزای دیاردە شیرکی و بیدعەکان بوو، کە لە ناوخەڵکیدا بەربڵاوبوون.
مامۆستاکانی:
- مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای تەپەلو، قورئانی لا خوێند.
- مامۆستا ئیبراھیم مەلا عومەر (عەقیدە، فیقھـ، لەبەرکردنی قورئان، فەرائض، نحو) لا خوێند.
- مامۆستا مەلا جومعە عەلی (فیقھـ، نحو، اصول الفقه، عەقیدە، اصول الحديث و الصرف).
- مامۆستا دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد، ھەندێک لە پەرتووکی (المسند الصحيح مما ليس في الصحيحين).
- مامۆستا مۆفەق باوکی ھەمزە ھەندێک لە پەرتووکی (زاد المعاد).
- مامۆستا سەعدون زانستی جوان خوێندنەوەی قورئان.
- مامۆستا ئیبراھیم محەممەد حەسەن، (البلاغەوالمنطق).
- مامۆستا ڕێبوار محەممەد ئەحمەد (علوم القران).
لە گەڵ ئەوەی کە خوێنکار بوو لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان) ھەروەھا وتار خوێن و پێش نوێژ و خاوەنی مۆڵەتی زانستی بوو.
قوتابییەکان
[دەستکاری]مامۆستا قوتابییەکی زۆری ھەبوو کە ناژمێردرێن لە ڕێگای وتار و دەرس و ئامۆژگارییەکانیدا، ھەروەھا کۆمەڵێک لە قوتابی فێرخوازی شەرعی دەرسیان لای دەخوێند.
بانگەواز
[دەستکاری]دەرس و وتارەکانی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بڵاوبۆوە، کە بوو بەھۆی ھیدایەتی خەڵکانێکی زۆر.
مردن
[دەستکاری]لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، لە ڕۆژی سێ شەممە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی شەو لە کاتی گەڕانەوەیدا لە (پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان) لە (چیمەن) لەسەر ڕێگای سەرەکی سلێمانی – کەرکووک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراو لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.