ڕێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین (بە کوردیی باکووری: Rêxistina Mafên Mirovan li Efrînê، بە عەرەبی: منظمة حقوق الإنسان في عفرين‎) ڕێکخراوەیەکی مافی مرۆڤە کە لەلایەن ھەندێک لە پارێزەران، یاسازانەکان و چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤان لە ئازاری ٢٠١٨دا دامەزراوە.[١]

ڕێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین، ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆ و ناحکۆمییە و جگە لە عەفرینی داگیرکراو، سەبارەت بە ھەموو ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان چالاکی دەکات. ئەم ڕێکخراوە لە سەرەتای ھەڵمەتی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ دامەزراوەتەوە. چالاکیی ئەم ڕێکخراوە زۆرتر بە شێوەی ڕاگەیاندنی بنپێکردنەکانی یاساکانی مافی مرۆڤان لەلایەن ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی پشتێوانیلێکراوی تێکەڵی شەڕی ناوخۆی سووریاوەیە.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]