ڕێژەی زیوین

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ڕێژەی زیوین نەگۆڕێکی بیرکارانەیە. ناوەکەی بڕدانێکە لە ڕێژەی زێڕین؛ وەکوو چۆن ڕێژەی زێڕین لە بێکۆتاییدا یەکسانە بە ڕێژەی دوو ژمارەی یەک لە دوای یەکی فیبۆناتچی، ڕێژەی زیوینیش لە بێکۆتاییدا یەکسانە بە ڕێژەی دوو ژمارەی یەک لە دوای یەکی پێڵ.

لە بیرکاری و ھونەردا، دوو چەندێتی لە ڕێژەی زیویندان ئەگەر ڕێژەی تێکڕای بچووکەکە و دوو جار گەورەکە بە گەورەکە وەکوو ڕێژەی گەورەکە بە بچووکەکە بێ. ھەندی ئەم ڕێژەیە نزیکەی 2.4142135623 دەبێ.

ڕێژەی زیوین بە \delta_S (دێڵتا ئێس) نیشان دەدرێ. ئەو پێوەندییەی لە سەرەوە باس کرا دەربڕینی لە جەبردا بەم شێوازەیە:

 \frac{2a + b}{a} = \frac{a}{b} = \delta_S\,

ئەم ھاوکێشەیە تەنھا یەک چارەسەری ھەیە کە دەبێتە:

\delta_S = {1+\sqrt{2}}\approx 2.41421\,35623\ldots\,