ڕۆژی جیھانی کۆنیشانی داون
ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون ( WDSD ) هەموو ساڵێک لە ٢١ی ئازار بەڕێوەدەچێت، [١] کە لە ساڵی ٢٠٠٧ وە دەستیپێکرد. ڕۆژی ٢١ی ئازار (مانگی سێیەمی ساڵ) هەڵبژێردرا بۆ دەربڕینی ناوازەیی سێ هێندبوونی (ترایسۆمی) کرۆمۆسۆمی ٢١ کە دەبێتە هۆی کۆنیشانەی داون . کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری داوە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە هەموو ساڵێک ڕەچاوی بکات [٢]
هەموو ساڵێک لە ٢١ی ئازاردا ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون بەڕێوەدەچێت بۆ بڵاوکردنەوە و دروستکردنی هۆشیاری ناو کۆمەڵگە سەبارەت بە کۆنیشانی داون. حاڵەتێکە کە منداڵ بە کرۆمۆسۆمێکی ٢١ی زیادەوە لەدایک دەبێت .
چالاکی و یادکردنەوەکان[دەستکاری]
چالاکیەکی باو بریتیە لە لەپێکردنی جووتێک گۆرەوی ڕەنگاوڕەنگ یان جیاواز، بۆ نیشاندانی پشتگیری بۆ ئەو کەسانەی کە کۆنیشانی داونیان هەیە. [٣] [٤] شێوەی گۆرەویەکان تا ڕادەیەک لە کرۆمۆسۆمەکان دەچێت. [٤]
کورتە فیلمێکی ئەنیمەیشن, فری بێرد Freebird, بۆ ناساندنی ڕۆژی جیهانی کۆنیشانی داون لە ساڵی ٢٠٢١ دروستکرا [٥] فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی مایکل جۆزێف ماکدۆناڵدە و گۆرانیەکەی "ئازادی" لەلایەن جۆردن هارت دانراوە و لە ساڵی ٢٠٢١دا براوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵانی شیکاگۆ بووە [٥]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Getting ready for World Down Syndrome Day 2020 - 21/03/2020 00:00:00" (بە ئینگلیزی). Down Syndrome International. March 2023.
- ^ Nations, United. "World Down Syndrome Day". United Nations (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-06-09.
- ^ "What is Down's syndrome? - CBBC Newsround" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-02.
- ^ ئ ا "Children wear colourful socks on World Down Syndrome Day". Times of Malta (بە ئینگلیزی). 2019-03-30. Retrieved 2021-12-02.
- ^ ئ ا Zahed, Ramin (2021-11-18). "Sketches from a Full-Color Life: 'Freebird' Filmmakers on Creating Their Touching Neurodiversity Short". Animation Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-02.
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆژی جیھانی کۆنیشانی داون تێدایە. |