کۆنیشانی داون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێوەی منداڵێکی تووشبوو بە دیاردەی داون

کۆنیشانی داون یان مەغۆلی (بە ئینگلیزی: Down Syndrome)، یەکێکە لە نەخۆشیە دیارەکانی نێو مرۆڤایەتیدا کە تووشی ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ یە ئەبێ، ئەمەش لەکانی تەمەنی کۆرپەیی لە سکی دایکیدا لە باری جیانەبوونەوە، کرۆمۆسۆمێکی دیاریکراو لە ھاوتاکەی خۆی جیانابێتەوە، لە کاتی کەمەدابەشبووندا گەمیتێک کرۆمۆسۆمێکی زیاد وەردەگرێت ئەو کاتە لە گەمیتەکەی دیکەدا کرۆمۆسۆمێک کەمدەکات، کەئەمش لە کرمۆسۆمی ٢١ ڕووئەدات.

نیشانەکان[دەستکاری]

ھەر توشبوویەکی کۆنیشانی داون جیاوازە لە کەسێکی تر کە ھەمان نەخۆشی ھەیە ، کێشەی فکری و گەشەکردن لەوانەیە ئاسای ، مامناوەند یان مەترسیدار بێت ، ھەندێک کەس لە توشبووەکان  تەندروستن بەڵام لە ھەمان کاتدا ھەندێکیان کێشەی تەندروستیان ھەیە وەکو چەند نەخۆشیەکی جدی دڵ.[١]

منداڵ و پێگەیشتووەکان  کە کۆنیشانی داونیان ھەیە تایبەتمەندی جیاوازی شێوەییان ھەیە، ھەرچەندە ئەوانەی کە نەخۆشی داون ھەیە ھەمان تایبەتمەندیان نییە، بەڵام ھەندێک لە نیشانە باوەکان بریتین لە :

  • دەم و چاوی تەخت
  • سەری بچووک
  • ملی کورت
  • فسە زمان
  • پێڵوی لار بۆ سەرەوە
  • گوێی ناڕێک یان بچووک
  • ماسولکەی بێھێز
  • دەستی کورت لەگەڵ ھەبوونی تەنیا یەک ھێڵ لە ناو لەپیدا
  • ھەبوونی پەنجەی کورت و دەست و پێی بچووک
  • نەرمی لەڕادەبەدەر
  • ھەبوونی پەڵەی سپی بچووک لەسەر بەشە ڕەنگکراوەکانی چاو
  • کورتی لە باڵا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Down syndrome - Symptoms and causes". Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-27.
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی