ڕاج کاپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕاج کاپوور

2.5x3.5
لەدایکبوون
ڕانبیر ڕاج کاپوور

(١٩٢٤-١٢-١٤) ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٤
مەرگ٢ی حوزەیرانی ١٩٨٨(١٩٨٨-٠٦-٠٢) (٦٣ ساڵ ژیاوە)
ناوەکانی ترپیاوی شانۆ
پیشەئەکتەر، بەرھەمھێنەر, دەرھێنەر
چالاکبوون(١٩٣٥–١٩٨٢ Eng.)
ھاوسەرکریشنا کاپوور
مناڵ(ەکان)ڕاندیر کاپوور
ڕیتو ناندا
ڕیشی کاپوور
ڕاجیڤ کاپوور
ڕیما جیان
باوان(ەکان)پریتڤیراج کاپوور (باوک)
رامسەرانی کاپوور (دایک)
خزمەکانپریم نات (زاوا)
ڕاجیندرا نات (زاوا)
ناریند نات (زاوا)
شامی کاپوور (برا)
شاشی کاپوور (برا)
بڕوانە خێزانی کاپوور
واژوو
واژووی ڕاج کاپوور


ڕاج کاپوور (ماوەی ژیان:١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤ تاکوو ٢ی حوزەیرانی ١٩٨٨) کەسایەتی ئەکتەری ھیندییە و بەیەکێ لە باشترین و ناودارترین ئەکتەرانی سەردەمی زێڕینی سینەمای ھیندی دادەنرێت کە فیلمەکانی دووجار خەڵاتی فیلمی نیشتمانی (National Film Awards) و نۆ جاریش فیلم فەیری بەدەستھێناوە. فیلمی ئاوارە (Awara) لەساڵی ١٩٥١ بەیەکێ لەسەرکەوتووترین فیلمەکانی ڕاج دادەنرێت کەلەلایەن گۆڤاری تایمەوە بە یەکێ لە ١٠٠ باشترین فیلمی مێژووی بۆ ھەموو کاتێک ھەڵبژێردرا. ڕاج کاپوور دوای مردنی خۆی منداڵ و نەوەکانی لەسینەمای ھیندی بەردەوامبوون لەوانە کوڕەکانی ڕاندیر کاپوور (Randhir Kapoor) و ڕیشی کاپوور (Rishi Kapoor) وە نەوەکەی کارینا کاپوور و ڕانبیر کاپوور کە ئەوانیش جێگایەکی باشی خۆیان کردۆتەوە لە سینەمای بۆلیوود

ڕاج کاپوور و موکیش[دەستکاری]

لایەنێکی دی لەپاڵ سەرکەوتنەکانی ڕاج کاپوور لەو سەردەمە ئەویش دەنگخۆشترین گۆرانبێژی ئەو سەردەمە موکیش زۆرینەی گۆرانییەکانی ڕاج کاپووری دەوتەوە بەشێوەی پلەی باک لە فیلمەکانی ڕاج. ئەمەش بەپاڵنەرێکی باشی سەرکەوتنەکانی ڕاج دادەنریت بەوەی موکیشیش یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانبێژەکانی ھیند وە زۆرینەی گۆرانییەکانی ڕاج ھەر بەدەنگی ئەو بوون بۆیەکاتێک موکیش لەساڵی ١٩٧٦ دەمرێت بەجەڵدەی دڵ ڕاج کاپوور دەڵێت "من دەنگی خۆم لەدەستدا" لەدوای موکیش ماننا دی (Manna Dey) جێگەی موکیشی بۆ دەنگی ڕاج کاپوور گرتەوە سەرەڕای ئەوەی ئەویش یەکێکە لەباشترین گۆرانیبێژەکان بەڵام نەیتوانی ئەو پەیوەندییەی ڕاج کاپوور و موکیش بەزیندوویی درێژەپێبدات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]