چەیس کراوفۆرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کریستۆفەر چەیس کراوفۆرد (بە ئینگلیزی: Christopher Chace Crawford) (لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٨٥) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، کراوفۆرد لە شاری لوبۆک لە ویلایەتی تەکساس لەدایکبووە.[١][٢] کریس باوکی پزیشکی پێستە و دایکی مامۆستایە. خوشکێکی بچووکی ھەیە، براوەی پێشووی شاجوانی ویلایەتی میزۆری ئەمریکا و پێشبڕکێکاری شاجوانی ئەمریکایە بەناوی کاندیس کراوفۆرد. لەکاتێکدا باوکی خوێندکاری پزیشکی بووە، چایس بۆ ماوەی چوار ساڵ لە شاری بلومینگتۆن لە ویلایەتی مینیسوتا ژیاوە و لە قوتابخانەی ڕیجیڤیوی سەرەتایی خوێندوویەتی. کاتێک باوکی مەشقەکانی تەواو کرد، خێزانەکە ڕوویان لە ویلایەتی تەکساس کرد و لە شاری پلانۆ نیشتەجێ بوون کە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری داڵاس.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]