چین شی ھوانگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چین شی ھوانگ (بە چینی: 秦始皇 'یەکەم ئیمپراتۆری چین'، ١٨ی شوباتی ٢٥٩ تا ١٠ی ئەیلوولی ٢١٠ی پێش زاین) ئیمپراتۆر و دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی چین بوو، و یەکەم ئیمپراتۆر بوو کە چین یەک بخاتەوە و ھەموو شانشینەکان بکات بەیەک لە مێژووی دێرینی چین، لە ساڵی ٢٤٧ی پێش زاین تا ٢٢١ی پێش زاین ئەو ناوی ژێنگ، پاشای چین (秦王政، چین وانگ ژێنگ، ناوی کەسی، 嬴政 ینگ ژێنگ یان، 趙政 ژاۆ ژێنگ) بووبە یەکەم ئیمپراتۆر لە مێژووی چین دوای تەمەنی ٣٨ ساڵی کاتێک ھەموو شانشینەکانی خستە ژێر ئیمپراتۆرییەتەکەیی و یەکی خستنەوە لە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان، لەو سەردەمە ئیمپراتۆر چین ھەموو جوگرافیای چینی کرد بەیەک و یەکی خستنەوە ئەمەش لە ساڵی ٢٢١ی پێش زاین، ھەروەھا ئەمە جگە لەوەی ھەر ھەر ناوی «پاشا» (وانگ 王) بەخۆیەوە ببەستێتەوە کە پێشوو تر ئیمپراتۆرییەتی شانگ و ئیمپراتۆرییەتی ژۆو بەکاریان دەھێنا ئەو خۆی وەک ئیمپراتۆر (始皇帝) ناساند فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆرییەتی چینی کرد لە ٢٢١ی پێش زاین تا ٢١٠ی پێش زاین. وەک چۆن ئیمپراتۆر چین ناوی «ئیمپراتۆر» ی (皇帝،سەبارەت بەم پەڕگەیە ھوانگدی) بۆخۆی داھێنا ئەم ناوە بەردەوام بوو بۆ فەرمانەوا داھاتووەکانی چین بۆ ماوەی ھەزارەیەک.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

ئاماژە بە سەرچاوە[دەستکاری]

  • Sima Guang (2016). Zizhi Tongjian: Warring States and Qin. Vol. Volumes 1 to 8 - 403-207 BCE. Translated by Yap, Joseph P. CreateSpace. ISBN 978-1-5330-8693-8. LCCN 2016908788. {{cite book}}: |volume= has extra text (help)